گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرکردایەتییەکى یەکێتى: هاوپەیمانى لەگەڵ گۆڕان هەنگاوى یەکەمە

2021.05.02 - 23:57
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردایەتییەکى یەکێتى: هاوپەیمانى لەگەڵ گۆڕان هەنگاوى یەکەمە

 

ناس کورد-

 

ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى رایگەیاند، هاوپەیمانى حزبەکەیان لەگەڵ گۆڕان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق هەنگاوی یەکەمی قۆناغێکی نوێی کاری هاوبەش و پێکەوەییە لەنێوان هەردوو حزبدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارێز عەبدوڵا لەبڵاوکراوەیەکدا بەشەش خاڵ گرنگى هاوپەیمانێتییەکە روندەکاتەوە کە بریتین لەوەى هەمیشە کاری هاوبەش و پێکەوەیی ئەنجامی باشتری دەبێت، دەبێتە هۆی لەیەکتر نزیکبوونەوەی زیاتری سەرکردایەتیی و بنکە جەماوەرییەکەی هەردوولا.هۆکارێک دەبێ بۆ ڕاستکردنەوەی پارسەنگ و درووستکردنەوەی هاوسەنگی سیاسی.

 

خاڵەکانى دیکە بەوتەى ئارێز عەبدوڵا بریتین لەوەى هاوپەیمانێتییەکە هۆکارێک دەبێ بۆ سەقامگیریی و بە هێمنی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی هەڵبژاردن. هۆکارێک دەبێ بۆ یەکدەنگیی و یەک هەڵوێستی لە بەغدا. ئەو هاوپەیمانێتیە بنەمایەکی گرنگە بۆ درووست کردنی بەرەیەکی گەورەتر لە سەر ئاستی عێراق.

 

دەشڵێت، دیارە جگە لەو هاوپەیمانێتیە لێک تێگەیشتن  و وەک یەک خوێندنەوەی هەلومەرجە سیاسیەکانی هەرێم و بەغداش لە نێوان یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو هەیە، ئەوەش هەنگاوێکی گەورە و گرنگە.

 

دوێنێ "هاوپەیمانیی کوردستانی" بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کە لەلایەن یەکێتى و گۆڕانەوە پێکهێنراوە لە کۆمسیۆن تۆمارکرا.  

  

هاوپەیمانێتییەکە لەلایەن لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى یەوە سەرۆکایەتى دەکرێت.  

 

پێکهێنانى هاوپەیمانێتییەکە ناڕەزایی لەناو یەکێتى لێکەوتووەتەوە، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى لە نامەیەکدا کە ئاراستەى ڕیباز بیرکۆتى کردووە بێئاگایى خۆى لە رێککەوتنى نێوان یەکێتى و گۆڕان دەردەبڕێت بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق.