ناس کورد-
وەزارەتى بازرگانى عێراق ئاشكرايكرد، سەدا 70ى هاوڵاتيان نەچوون بۆ وەرگرتنى بەشە خۆراكى ناو فۆڕمى خۆراك و بریکارەکانیان سكاڵا دەكەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد حەنون، بەڕێوەبەرى گشتى چاودێرى بازرگانى و دارايى لە وەزارەتى بازرگانى (2ى ئايارى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقييەى وتووە، هەندێك لە بریکارەکان سكاڵاى ئەوەيان هەيە كە هاوڵاتيان سەردانيان ناكەن بۆ وەرگرتنى بەشە خۆراكى ناو فۆڕمى خۆراكەكانيان.
باسى لەوەشكردووە، تائێستا ژمارەى ئەو هاوڵاتيانەى سەردانى بریکارەکانیان نەكردووە و بەشە خۆراكيان وەرنەگرتووە لەنێوان 60% بۆ 70%يە.
پێشتر مستەفا كازمى سەرۆك وەزيرانى عێراق ڕێنمايى ئەوەى بۆ وەزارەتى بازرگانى دەركرد كە بەردەوامبن لە دابينكردنى ماددەكانى ناو فۆڕمى خۆراك.