ناس کورد-
بانكى ڕافيدەين ئاشكرايكرد، دەست كراوە بە دابەشكردنى موچەى خانەنيشانى مەدەنى و سەربازى بۆ مانگى ئايار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بانكى ڕافيدەينى عێراقى (2ى ئايارى 2021) لە بەياننامەيەكدا بڵاويكردووەتەوە، موچەى خانەنشينانى مەدەنى و سەربازى لە ڕێگەى ئاليەتەكانى پێدانى ئەلكترۆنييەوە دەستى پێكردووە.
ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا خانەنشينانى مەدەنى و سەربازى دەتوانن لە هەر شوێنێك بن موچەكانيان وەربگرن.
بانكەكە جەختيلەوەشكردووەتەوە، موچەكان خراونەتە سەر كارتەكانى "كى كارت" و "ماستەر كارت" و دەتوانن لە ڕێگەى خزمەتگوزارى ئەپليكەيشنى "كى"ى بانكى ڕافيدەين لە بازاڕى ئەپليكەيشنەكان ئاگادارى موچەكان و ئاڵوگۆڕە داراييەكانیان ببن.
پێشتريش بانكى ڕافيدەين دابەشكردنى موچەى هێزەكانى حەشدى شەعبى عێراقى ڕاگەياند و داواى لە ئەندامانى ئەو هێزانە كردبوو كە وردبينى بۆ كارتەكانيان بكەن.