ناس کورد-
دوو موشەک لەدەوروبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا کەوتنە خوارەوە و تا ئێستا زەرەر و زیانەکان نەزانراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکى ئەمنى بە "ناس" ى راگەیاند، دوو موشەک لەدەوروبەرى فڕۆکەخانەى بەغدا کەوتنە خوارەوە و سیستەمى بەرگرى بەرپەرچى داونەتەوە.
لەکاتى کەوتنە خوارەوەى موشەکەکاندا زەنگى ئاگادارکردنەوەى فڕۆکەخانەکە لێدراوە، تا ئێستاش دیار نییە هێرشەکە زیانى هەبووە یان نا.