گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دادگای فیدراڵی چارەنووسی  یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكانی یەكلاكردەوە

2021.05.02 - 17:26
App store icon Play store icon Play store icon
دادگای فیدراڵی چارەنووسی  یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكانی یەكلاكردەوە

ناس كورد-

دادگاى فیدراڵى عێراق بڕیاری بەنادەستورى مادەى 14 یدا لەیاسای هەموارکردنى سێیەمى یاسای پارێزگا ناڕێکخراوەکانى  سەر بە هەرێم.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق (2ى ئایارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، بڕیارێک لەسەر سکاڵاى ژمارە 118 فیدراڵى ساڵى 2019 لە 2ى ئایارى 2021 تایبەت بەئەنجومەنى پارێزگاکان دەرکرا و بڕیار درا بەنادەستورى مادەى 14 لەیاسای ژمارە 10ى ساڵى 2018 کە تایبەتە بەیاسای هەموارکردنى سێیەمى یاسای پارێزگا ناڕێکخراوەکانى هەرێم بەژمارە 21ى ساڵى 2008 کە ئەو یاسایەش تایبەتە بە بەردەوامى ئەنجومەنى پارێزگا و قەزاکانەوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە،  ڕۆژى پێنجشەممەى ڕابردوو دادگاى فیدراڵى دادبینى بۆ سکاڵایەک کردووە کە تایبەتە بەداواکارى چاوخشاندنەوە بە بڕیارێکى نادەستورى لەمادەکانى یاسای هەموارکردنى یاسای پارێزگا ناڕێکخراوەکانى هەرێم بەژمارە 21ى ساڵى 2008 و لەئەنجامیشدا دادگا بڕیارى نادەستورى بوونى ئەو مادە تایبەتەى بەو یاسایەوە دەرکرد.