گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزیری بەرگری توركیا بنکەیەکى سەربازى وڵاتەکەى لەناو خاکى هەرێمى کوردستان بەسەرکردەوە 

2021.05.02 - 16:23
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری بەرگری توركیا بنکەیەکى سەربازى وڵاتەکەى لەناو خاکى هەرێمى کوردستان بەسەرکردەوە 

ناس کورد- 

دواى دوو ڕۆژ لەبڵاوبونەوەى دەنگۆى دامەزراندنى بنکەیەکى سەربازى نوێى تورکیا لەهەرێم، وەزیرى بەرگرى ئەو وڵاتە بنکە سەربازییەکەى بەسەرکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى هەواڵى ئەنادۆڵۆى تورکى ئەمڕۆ (یەکشەممە، 2ى ئایارى 2021) بڵاوى کردەوە، خڵوسى ئاکارى وەزیرى بەرگرى تورکیا بەیاوەرى سوپاسالارى تورکیا و فەرماندەى هێزى وشکانى  سەردانى بنکەیەکى هێزەکانى وڵاتەکەى کردووە لەناو خاکى هەرێمى کوردستان.

 

پێشتریش وەزیرى ناوخۆى تورکیا لەکۆبونەوەیەکى ئاکپارتی دەسەڵاتدار لەتورکیادا ئەوەى ڕاگەیاند، ئەنکەرە چەند هەنگاوێک لەئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیدا لەنزیک ناوچە سنورییەکانى هەرێمى کوردستان چووەتە پێشەوە.

 

وەزیرى ناوخۆى تورکیا وتیشى، ئەو ناوچانە کۆنترۆڵ دەکەن کە دەچێتەوە سەر هێڵى قەندیلى بنکەى سەرەکى پەکەکە.