گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’چەندین ئافرەتیان ڕفاندووە’’

هەولێر؛ باندێکی گەورەی ڕفاندن و دزیکردن دەستگیرکرا

2021.05.02 - 15:04
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ باندێکی گەورەی ڕفاندن و دزیکردن دەستگیرکرا

ناس کورد

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی گەورەی ڕفاندن و دزیکردنی ڕاگەیاند و دەڵێت، باندەکە لە چەند تۆمەتبارێک پێکهاتووە کە هەڵسابوون بە ڕفاندنی چەندین ئافرەت و منداڵی ساوا بە زەبری چەک و وا دەناساند کە سەر بە بەرپرسی باڵای شاری بەغدان و گەورەی سەرۆکی هۆزەکانن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (یەکشەممە 2ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "باندێکی گەورەی ڕفاندن و دزی-یان دەستگیرکرد لە ناو شاری هەولێر کە پێکهاتووە لە چەند تۆمەتبارێک و بەزەبری چەک هەڵدەستان بە ڕفاندنی خەڵک و دزی کردن لە شاری بەغدا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەو باندە هەڵسابوون بە ڕفاندنی چەندین ئافرەت و منداڵی ساوا بە زەبری چەک، خۆیان وا دەناساند کە سەر بە بەرپرسی باڵای شاری بەغدان و گەورەی سەرۆکی هۆزەکانن، بەڵام لە ڕاستیدا وانەبوو، ئەمانە تۆمەتبار بوون بۆیە هێزەکانمان زۆر بە بوێرانە دەستگیریانکردن."

 

ئەوەش هاتووە، "ماوەیەک پێش ئێستا دوو تۆمەتباری ئەم باندە دەستگیر کران و ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی (30/4/2021) کاتژمێر 11:00ی شەو هێزەکانی بەڕیوەبەرایەتیەکەمان تۆمەتباری سەرەکی ئەم باندەیان دەستگیر کرد، بەپێی ماددە (٤٤٤) لە یاسای سزادان."

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، "بە شێوەیەکی فەرمی ئەم تۆمەتبارانە ڕەوانەی شاری بەغدا دەکەینەوە واتە (تسفیر)یان دەکەین، ساڵی (2020)یش (183) تۆمەتبارمان دەستگیر کرد کە جۆرەها تاوانیان ئەنجامدابوو وەک دزی و ڕفاندن و ...، دوای دەستگیرکردنیان ڕەوانەی شارەکانی تری هەرێم و خواروی عێراقمان کردەوە کە لێی داواکرابوون."

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، "لێرەدا دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست کە شەو و ڕۆژ لە ئەرکداین بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان و ئەمنیەتی شاری هەولێر و لێناگەڕیین کەس ئەو ئەمنیەتە تێکبدات."