گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دەستبەجێ لەناوى ببەن’’

هەناردەى بەرهەمێك لە هەرێمەوە بۆ پارێزگاكانى عێراق قەدەغە كرا

2021.05.01 - 23:10
App store icon Play store icon Play store icon
هەناردەى بەرهەمێك لە هەرێمەوە بۆ پارێزگاكانى عێراق قەدەغە كرا

ناس کورد- 

وەزارەتى كشتوكاڵى عێراق بڕياريدا  چيتر ڕێگە نەدات مريشكى بەستوو و زيندوو و پارچەكانى مريشك لە هەرێمى كوردستانەوە ببرێنە ناوچەكانى ترى عێراق  و جەختلەوەشكراوەتەوە، زانيارى هەيە بەرهەمێكى زۆر لە هەرێمەوە داخڵى پارێزگاكانى تر بكرێت، دادگاى عێراقيش فەرمانى دەركردووە هەر يەكێك لەو بەرهەمانە دەستى بەسەردا گيرا دەستبەجێ لەناو ببرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەوەى ئەوەى هەناردەى  گەنمەشامی عەلەف و هاڕاوەی پاقلەی سۆیا لە هەرێمى كوردستانەوە بۆ پارێزگاكانى ترى عێڕاق قەدەغەكرا بەهۆى ئەوەى بە رێوشوێنى گومرگى پێويستدا تێناپەڕن و نرخيان كەمترە لە بازاڕدا، وەزارەتى كشتوكاڵى عێراقى (1ى ئايارى 2021) لە بەياننامەيەكدا بڵاويكردووەتەوە، زانياريمان هەيە هەوڵى ئەوە دەدرێت بەرهەمێكى زۆرى مريشكى زيندوو و بەستوو پارچەكانى مريشك لە هەرێمى كوردستانەوە داخڵى پارێزگاكانى ترى عێراق بكرێت.

 

ڕونيشكراوەتەوە، لەگەڵ لايەنە ئەمنى و مەدەنييەكاندا هاريكارى دەكەن بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو هەوڵانە، ئەو بەرهەمانە ڕێگە پێنەدراون و پشكنينى پزيشكى فێرتێرنەريان بۆ نەكراوە و لەو دەوڵەتانەوە هێنراون كە هێنانى ئەو بەرهەمانە لێيانەوە قەدەغە كراوە، ئەوەش بەهۆى تۆماركردنى پەتاى ئەنفلۆنزاى باڵندە تێياندا كە بە خێرايى بڵاودەبێتەوە وزيانەكەى گەورەيە.

 

وەزارەتى كشتوكاڵى عێراق جەختيلەوەشكردووەتەوە، هێنانى ئەو بەرهەمانە و دزەپێكردنيان بۆ ناو بازاڕەكانى ناوخۆ زيانى ڕاستەوخۆى بۆ ئاسايشى خۆراكى نيشتمانى هەيە و كاريگەرى سلبى لەسەر تەندروستى گشتى هاوڵاتيان دروست دەكات، ئەوەش سەرەڕاى زيان گەياندن بە پرۆژەكانى كێڵگە پەلەوەرييەكان، كە لەماوەى كۆتاييدا ژمارەيان  و چالاكييەكانيان زيادى كردووە.

 

هەمان وەزارەتە لە بەياننامەيەكى تردا بڵاويكردووەتەوە، محەمەد خەفاجى، وەزيرى كشتوكاڵ لەگەڵ فائق زێدان، سەرۆكى ئەنجومەنى باڵاى دادوەريى كۆبووەتەوە و جەختلەوەكراوەتەوە، ڕێنمايى دەركراوە بۆ ئەوەى سەرجەم ئەو بەرهەمانەى كە باس كراون و لە ڕێگەى هەرێمى كوردستانەوە دزەيان پێدەكرێت پاڕێزگاكانى ترى عێراق لەكاتى گرتنيان دەستبەجێ لەناو ببرێن.