گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەڕى ئابورییە بۆ لەناوبردنى ڕزق و ڕۆزى خەڵکى ناوچەکە

سوتانى زەوى و دەغڵودان ڕۆژئاواى کوردستانیشی گرتەوە

2019.06.10 - 22:04
App store icon Play store icon Play store icon
سوتانى زەوى و دەغڵودان ڕۆژئاواى کوردستانیشی گرتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆکایەتى ئەنجومەنى جێبەجێکردنى خۆبەڕێوەبەرى دیموکراتى لە کانتۆنى جەزیرە لە ڕۆژئاواى کوردستان، لەبارەى کەوتنەوەى ئاگر لە زەوییەکانى ناوچەکە ڕایگەیاند، شەڕى ئابوریان لەگەڵ دەکرێت. . پاش ئەوەى ئاگر لە بەشێکى زەوییە کشتوکاڵییەکانى کانتۆنى جەزیرەى ڕۆژئاواى کوردستان کەوتەوە، سەرۆکایەتى ئەنجومەنى جێبەجێکردنى خۆبەڕێوەبەرى دیموکراتى لە کانتۆنى جەزیرە ڕایگەیاند: "ئەو ئاگرانەى ڕودەدەن لە ناوچەکە سیاسەتى شەڕى ئابورییە لەگەڵمان و ئامانج لێی زیانگەیاندنە بە ڕزق و ڕۆزى خەڵکى". . ئەو ئەنجومەنە داواى لە هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان کردووە بە شەو و ڕۆژ پارێزگارى لە کشتوکاڵەکیانیان بکەن، هەروەها هەموو ڕێگا و ئامێرێک بەکاربهێنن بۆ ئەوەى ئاگرەکان بکوژێننەوە. . ئاماژە بەوەشکراوە، ئاگرەکان بەشێوەیەکى فراوان لە ناوچەکانى خۆبەڕێوەبەرى ڕۆژئاوا بەربوونە، دواین ئاگریش لە ناحیەى توربە لە قامیشلۆ بەربووە و تا ئێستاش درێژەى هەیە. . .