گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هاتوچۆى هەرێم: بڕيار لەبارەى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكانەوە دەدەین

2021.05.01 - 21:56
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆى هەرێم: بڕيار لەبارەى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكانەوە دەدەین

ناس کورد- 

هاتوچۆى هەرێمى كوردستان جەختلەوەدەكاتەوە، تائێستا نەگەيشتونەتە بڕيارێك سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان و گفتوگۆ و كۆبوونەوەكان لەو بارەيەوە بەردەوامن، دەشڵێت، بەمنزیکانە لەوبارەیەوە بڕیاردەدەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەسعەد كەريم، وتەبێژى هاتوچۆى هەرێمى كوردستان (1ى ئايارى 2021) سەبارەت بە چارەنوسى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان بە "ناس كورد"ى وت، تائێستا بڕيارێك لەو بارەيەوە نەدراوە و هاوچۆى شارەكان و پارێزگاكان و بەرێوەبەرايەتى هاتوچۆى گشتى بەردەوام كۆبوونەوە دەكەن.

 

ڕونيشيكردەوە، هيچ بڕيارێك نەدراوە تائێستا، بەڵام پێشبينى دەكات بەم نزيكانە بڕيارێك لەو بارەيەوە دەربچێت، چونكە ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆماركردنيان كۆتايى هاتووە و لەماوەى ڕابردوودا هەمويان تۆمار كران.

 

سەبارەت بەوەى كە ئايا ئەو ئۆتۆمبێلانە لە ئێستادا دەگيردرێن ياخود نا ئەوەى بە "ناس كورد" وت، ئاگادارى ئەوە نييە بڕيارێكى لەو جۆرە دەركرابێت بۆ گرتنيان.

 

لە ماوەى ڕابردوودا وەزارەتى ناوخۆ بڕياريدا بە تۆماركردنى سەرجەم ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان و بەڵێنيشيدا بڕيار لە بارەيانەوە دەربكرێت و تا ڕۆژى 31ى ئازارى 2021 سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە فۆڕميان پڕ كردەوە و لەئێستادا چاوەڕێى بڕيارى وەزارەتى ناوخۆن.