گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەیەک دیاریکرا

نوێترین زانیاریی لەبارەی دابەشکردنی سێ موچەی پێشمەرگە

2021.05.01 - 16:51
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین زانیاریی لەبارەی دابەشکردنی سێ موچەی پێشمەرگە

ناس کورد- 

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمەریکا خۆی وادەی ناردنی موچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دیاریدەکات و دیارنییە کەی پارەکە دەنێرن، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆر پێش جەژن موچەیان پێدەدرێت، کە سێ موچەیە بەسەریەکەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێڤینگ هروری، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان (شەممە 1ی ئایاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "تاوەکو ئێستا ئەمەریکا پارەی موچەی پێشمەرگەی نەخستووەتەسەر حسابی وەزارەتی پێشمەرگە و هەرکات بینرێرن، لەڕێگەی ئیمەیڵەوە وەزارەت ئاگاداردەکەنەوە، بەڵام بەدواداچوونم کردووە و تا ئەمڕۆش پارەکە نەنێردراوە." 

 

وتیشی، "ئەو کێشانەی پێشتر دروستبوون زۆرینەیان چارەسەرکراون و تائێستا هیچ کێشەیەک نییە لە ناردنی پارەکە، بەڵام ئەوان خۆیان دیاریدەکەن کەی  دەینێرین و هەرکاتیش هات بۆ ڕۆژی دواتر دەست دەکرێت بە دابەشکردنی، چونکە پارەکە ڕاستەوخۆ دەچێتە وەزارەتی پێشمەرگە و ناچێتە وەزارەتی دارایی." 

 

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە باسی  ئاماژەی بەوەشکرد، "بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی کردوومانە، بە ئەگەرێکی زۆر پێش جەژن پارەکە دەنێرێت و لیواکانی پێشمەرگە سێ موچەی دیکە وەردەگرن." 

 

لەئێستادا لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕاستەوخۆ موچەیان لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ دابین دەکرێت و بەبێ لێبڕینیش پێیان دەدرێت، بەڵام بەهۆی هەندێک کێشەوە موچەی ڕابردوویان دوای نزیکەی 60 ڕۆژ وەرگرت و تائێستاش موچەی مانگی ڕابردوویان وەرنەگرتووە.