گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێبرکێی قورس!

ناس کورد ناوی ژمارەیەک کاندیدی یەکێتی لە سلێمانی و هەولێر ئاشکرا دەکات

2021.05.01 - 12:50
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد ناوی ژمارەیەک کاندیدی یەکێتی لە سلێمانی و هەولێر ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ژمارەیەک بەرپرس و کادیری یەکێتی هێشتا لە کێبرکێدان بۆ بوون بە کاندید بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق و ناس کوردیش ناوی ژمارەیەک لە کاندیدان لە سلێمانی و هەولێر ئاشکرا دەکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک کە نەیوست ناوەکەی ئاشکرا بکات لەبارەی ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق (1ی ئایاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، ئاسۆ فەرەیدون، پارێزگاری پێشووتری سلێمانی و ڕێکەوت زەکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کێبرکێدان بۆ بازنەى باشوری سلێمانی.

 

وتیشی، هەروەها کاوە قەرەداغی و زانا عەبدولڕەحمانیش بۆ باکوری سلێمانی کاندیدن، جگە لەوانیش دکتۆرە نەرمین کە شارەزای ئابوری و بانکە خۆی کاندید کردووە لەسەر لیستی یەکێتی.

 

هاوکات سەرچاوەیەکی تری یەکێتی لە هەولێر بۆ "ناس کورد" وتی، "کوردە عومەر، هەرێم کەمال ئاغا، فەیسەڵ کەریم خان و ڕێباز بیرکۆتی کاندیدی یەکێتین لە بازنەی هەولێر."

 

لە بازنەى کەرکوکیش، تائێستا ئاڵا تاڵەبانی یەکلایی بووەتەوە.

 

بەپێی دوا داتا فەرمییەكانی كۆمسیۆن تا ئێستا 265 حیزب مۆڵەتیان وەرگرتووە 51 حیزبیتر چاوەڕێی مۆڵەتن و 124 حیزبیتر ئارەزووی خۆیان پیشانداوە بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردن و 38 هاوپەیمانێتی تۆماركراون، ئەمڕۆ شەممە (1 ئایاری 2021) دوا مۆڵەتە بۆ پێشكەشكردنی ناوی كاندید و قابیلی درێژكردنەوە نییە.