گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جڤاتی گشتیی گۆڕان ڕێککەوتنەکەى لەگەڵ یەکێتی پەسەند کرد

2021.05.01 - 12:31
App store icon Play store icon Play store icon
جڤاتی گشتیی گۆڕان ڕێککەوتنەکەى لەگەڵ یەکێتی پەسەند کرد

ناس کورد-

جڤاتی گشتیی بزوتنەوەى گۆڕان ڕێککەوتنەکەى لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەسەند کرد کە تایبەتە بە کاری پێکەوەیی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە (1ی ئایاری 2021) بەجیا جڤاتی نیشتمانی و گشتیی گۆڕان کۆبوونەوە بۆ یەکلایی کردنەوەى ڕێککەوتن نێوان ئەو حزبە و یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە 10ی تشرینی یەکەمی ئەنجام بدرێت.

 

بەپێی زانیارییەکانی، جڤاتی گشتیی دەنگی لەسەر ڕێککەوتنەکە داوە.

 

بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکانیش، ڕێککەوتنەکەى یەکێتی و گۆڕان بە جۆرێکە کە هەماهەنگی دەکەن لە شێواز و ژمارەی کانیدەکانیان لە بازنەکاندا بۆ ئەوەى دەنگی هیچ لایەنێکیان نەفەوتێت.

 

هەر بەپێی زانیارییەکان، یەكێتیش پێنج كاندیدی دەبێت لە سلێمانی، گۆڕانیش چوار، کۆمەڵ دوو کاندیدی دەبێت و یەکگرتووش یەک كاندیدی دەبێت.

 

هاوکات ئەو دوو لایەنە لەگەڵ کۆمەڵ و یەکگرتووش ڕێککەوتن کە کاری پێکەوەیی بکەن لە بازنەکاندا.

 

گۆڕان لە بازنەى هەڵەبجە و دهۆک کاندیدی نابێت، لە هەولێریش یەک دانەی دەبێت، بە‌ڵام یەكێتی سێ كاندیدی دەبێت لە دهۆک دەبێت.