ناس کورد-
کەشناسیی هەرێم ئاشکرای کرد، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە تاوە باران و هەورە برسکە دەستپێدەکات و بۆ ڕۆژی یەکشەممەش بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (1ی ئایاری 2021) پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ ئاسمانی پەڵە هەور دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، دوای نیوەڕۆ ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
دەشڵێت، سبەینێ یەکشەممەش تاوە باران و هەورە بروسکە بەردەوام دەبێت بەڵام پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.