گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ئیكۆنۆمیست: ئەمەریكا و سەدر و پارتی لەسەر یەك هێڵن

2021.05.01 - 01:46
App store icon Play store icon Play store icon
ئیكۆنۆمیست: ئەمەریكا و سەدر و پارتی  لەسەر یەك هێڵن

ناس كورد_

گۆڤاری ئیكۆنۆمیستی بەریتانی بڵاویكردەوە نزیكبوونەوەیەكی گریمانكراو هەیە لەنێوان موقتەدا سەدر و سیاسەتی ئەمەریكا لەعێراق ئەگەرچی بەڕواڵەت دژن و ئەمەریكاش هانی هاوپەیمانێتییەكی فراوان دەدات لەنێوان سەدر و پارتی و هەندێك لەعەرەبی سوننە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 ڕاپۆرتەكەی ئیكۆنۆمیست كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆكردووە (1 ئایاری 2021) باس لەوە دەكات، ئەگەرچی سەدر بایكۆتی ئەمەریكییەكانی كردووە بەهەموو جۆرێك و لەڕواڵەتدا دژیانە، بەڵام هەردوولا لەزۆر بەرژەوەندیدا هاوبەشن و زیاتر لەیەك خاڵی هاوبەشیان هەیە لەعێراق.

 

بەگوێرەی شیكاری ئیكۆنۆمیست سەدر ستایشی هەوڵەكانی حكومەت دەكات كە لەگەڵ مانەوەی سوپای ئەمەریكادایە، هەروەها دژی هێرشە موشەكییەكانی میلیشیاكانە دژی باڵیۆزخانە و بنكە ئەمریكییەكان بەتایبەت فڕۆكەخانەی هەولێر "چونكە مەترسی ئێرانین لەسەر ئایندەی عێراق".

 

بەقسەی گۆڤارەكە سەدر تەنها هێزی گەورەی شیعەیە بتوانێت بەرەنگاری پەلكێشانی ئێران ببێتەوە هەروەها "هەندێك لە ئیدارەی ئەمەریكی هانی هاوپەیمانێتی پارتی و سەدر و هەندێ هێزی عەرەبی سوننەی نزیك لەئەمەریكا دەدەن بۆ هەڵبژاردنی ئۆكتۆبەری 2021".

 

مۆنیتەرینگی ڕۆژانەی ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەڵبژاردن، ئاشكرایكرد قسەیەك هەیە پارتی و سەدر هاوپەیمانێتی پێكبهێنن و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانیش بەرامبەر مانەوەی لە پۆستەكەی پشتیوانیان بكات، بەڵام سەرچاوەكانی نزیك لە سەرۆك وەزیران بەشداریكردنی لە هەڵبژاردن ڕەتدەكەنەوە.  

 

ڕاپۆرتی مۆنیتەرینگی ڕۆژانەی هەڵبژاردن هەینی (30 نیسانی 2021) كە حسێن هنداوی راوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ هەڵبژاردن بڵاوی دەكاتەوە، باسی لەوەكردووە هەرچەندە ئەو هاوپەیمانێتییە سێ قۆڵییەی پارتی و سەدر و كازمی باسی هەیە، بەڵام سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆك وەزیران رەتیكردەوە بەهیچ جۆرێك كازمی نیازی بەشداری هەڵبژاردنەكانی ئۆكتۆبەری داهاتووی هەبێت.  

  

هەروەها ئەوەشی ئاشكراكردووە پارتی شاندی زیاتر دەنێرێتە بەغدا بۆ گفتوگۆ لەبارەی شێوازی هاوپەیمانێتییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئۆكتۆبەری 2021.