گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چەندە

نرخی پێڵاوەکانی میسی ’’ژمارەیەکی خەیاڵی’’ تۆمار کرد

2021.05.01 - 00:17
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی پێڵاوەکانی میسی ’’ژمارەیەکی خەیاڵی’’ تۆمار کرد

ناس کورد-

ئەمڕۆ لە مەزادکردنێکی ئاشکرادا، نرخی جوتێک پێڵاوی لیۆنێل میسی، ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێی هەڵبژاردەى ئەرجەنتین و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ژمارەی پێوانەیی شکاند و گەیشتە 172 هەزار دۆلار، ئەو ژمارە پێوانەییە پێشتر بە ناوی ئەفسانەی تۆپی پێی جیهان و بەڕازیل بیللە بوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کانونی یەکەمی ڕابردوو، میسیی 33 ساڵ بوو بە گۆڵکاری جیهانی کە لە یەک تیپدا زۆرترین گۆڵی کردبێت دوای ئەوەى ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە گەیشتە 644 گۆڵ، بەوەش ژمارەی پێوانەیی بیللەی بەڕازیلی شکاند.

me_ga.php?id=17755

لەگەڵ تۆمارکردنی گۆڵی ژمارە 644، میسی پێڵاوەکانی خۆی بەخشییە مۆزەخانەی کەتالۆنیای نیشتمانی بۆ هونەر تاوەکو بخرێتە مەزادەوە، پێڵاوەکان ناوی ئەنتۆنیلا روکوزو (هاوسەری میسی) و هەر سێ منداڵەکەى بە ناوی "دیاگۆ و ماسیۆ و سیرو"ی لەسەر نوسراوە.