گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

شەش کەسى تێدا برینداربوو

سلێمانى، ئەمبوڵانسێک لە کاتی بە هاناچوونی قوربانییەک وەرگەڕا

2019.06.10 - 19:10
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانى، ئەمبوڵانسێک لە کاتی بە هاناچوونی قوربانییەک وەرگەڕا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد– هەڤاڵ فەتاح ئەمبوڵانسێکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی لە نزیک شاری یاری لەکاتى بەهاناوەچوونى قوربانییەک تووشی ڕووداو هاتووچۆ هات و شەش کەسیش برینداربوون. . توانا بابە عەلی، کارمەندی ئەمبوڵانسی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، یەکێک لە بریندارەکانى رووداوەکە  بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند"پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ (دووشەممە) لەلایەن کۆنترۆڵی 122ى نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی ئاگادارکراینەوە بۆ بەهاناوە چوونی کارمەندێکی ئاسیا سێڵ، پێش گەیشتنمان بە شوێنی مەبەست، لە نزیک ترافیکی شاری یاری تووشی ڕووداوی پێکدادان بووین لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب هایلۆکس. . بەوتەى توانا بابە عەلى،لەو رووداوەدا شەش کەس بریندار بووە، سێ کەسیان کارمەندی ئەمبوڵانسەکەن و سێ کەسی دیکەشیان سەرنشینی پیکابەکەن و پیاوێک و ئافرەتێک و منداڵێک بوون. . وتیشى "هەموو بریندارەکانیش برینەکانیان سووکە". .