گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئيمارات سزاى ئەو ژنانەى هەڵوەشانەوە كە لە دەرەوەى پرۆسەى هاوسەرگيرى دووگيان دەبن

2021.04.30 - 23:34
App store icon Play store icon Play store icon
ئيمارات سزاى ئەو ژنانەى هەڵوەشانەوە كە لە دەرەوەى پرۆسەى هاوسەرگيرى دووگيان دەبن

ناس کورد-

لە چوارچێوەى چەند بڕياڕێكى نوێدا، ئيمارات بڕيارى سزادانى ئەو ژنانەى هەڵوەشانەوە كە لە دەرەوەى پرۆسەى هاوسەرگيرى دووگيان دەبن، هەروەها باوكى ئەو منداڵانەش ڕێگەيان پێ دەدرێت ناويان لە ناسنامەى لەدايكبوونى ئەو منداڵانە تۆمار بكەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى The Timesى بەريتانى بڵاويكردووەتەوە، بڕیارەکە لە چوارچێوەى چەند بڕيارێكى چاكسازييدايە لە ياساكانى ئەو وڵاتە کە تايبەتە بە كۆمەڵگە و ڕۆشنبیری.

 

ڕوونيشكراوەتەوە، پێشتريش لە مانگى تشرينى دووەمدا بە تاوان ناساندنى مادە كحولیيەكان و خۆكوشتن و شوێنى نيشتەجێبوونى هاوبەش و ئەنجامدانى سێكس لە دەرەوەى پرۆسەى هاوسەرگيرى هەڵوەشاندبووەوە.

 

ڕۆژنامەكە باسى لەوەشكردووە، پێشتر ئەو ژنانەى دووگيان دەبوون و هاوسەرگيريان نەكردووە لەو وڵاتە دەردەكران و دەنێردرانەوە وڵاتەكانيان خۆيان ياخود زيندانى دەكران، بەتايبەتى ئەو خزمەتكارانەى كە لەلايەن بەڕێوەبەكانيانەوە دەستدرێژ سێكسى دەكرايە سەريان، ناچار دەبوون بە نهێنى مناڵەكانيان ببێت و لە دەسەڵاتدارانى بشارنەوە.

 

ئيمارات ڕاگەیەنراوێکی فەرمى دەركردووە و تێيدا ئاماژە بەوەدراوە، سياسەتى تايبەت بەو منداڵانەى لە دەرەوەى پرۆسەى هاوسەرگيرى لەدايك دەبن گۆڕدراوە و لەمەودوا ڕێگە بە باوكى ئەو منداڵانە دەدرێت كە فۆڕمى داواكارى بۆ بەدەستهێنانى ناسنامەى منداڵەكەيان پڕبكەنەوە.