گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران: دەمانەوێت بەپەلە بگەینە ڕێککەوتن لەگەڵ سعودیە

2021.04.30 - 22:34
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران: دەمانەوێت بەپەلە بگەینە ڕێککەوتن لەگەڵ سعودیە

ناس کورد-

ئیسحاق جەهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەى خواستی هەیە بەپەلە بگاتە لێکتێگەیشتن لەگەڵ سعودیەدا، بەڵام داوای کرد سعودیە واز لە "ڕێکارە وێرانکەرەکانی" بهێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەهانگیری لە مێزگردێکی ئەلیکترۆنیدا لە کڵەب هاوس کە ئێوارەى ئەمڕۆ هەینی (30ی نیسانی 2021) بەڕێوەچوو وتی، "دەمانەوێت بە خێرایی بگەینە ڕێککەوتن لەگەڵ سعودیە، ئێران ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە ناوچەکە و دەبێت ڕێز لەو ڕۆڵەش بگیرێت."

 

جەهانگیری باسی لە پچڕان و تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە کرد لە ساڵی 2016دا و ڕایگەیاند، "ڕووداوی گەمارۆدانی باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران ناپاکی بوو لە گەلی ئێرانی."

 

لەئێستادا گرژييەكى زۆر لە نێوان سعوديە و ئێران هەيە ئەوەش بەهۆى ناكۆكييە توندە زۆرەكانيانەوە، بەتايبەتى بەهۆى شەڕى يەمەن و هێرشەكانى 2ى كانونى دووەمى 2016 بۆ سەر باڵیۆزخانەى سعوديە لە تاران و کونسوڵگەرى سعودييە، ئەوەش دواى جێبەجێكردنى سزاى لە سێدارەدان بەسەر 47 كەسدا بە تۆمەتى تيرۆر لەلايەن سعودييەوە، كە لە نێوياندا كەسايەتى ديارى ئايينى شيعە "نەمر نەمر" هەبوو.

 

لە ساڵى 2016 پەيوەندى دبلۆماسى فەرمى لەنێوان ڕياز و تاراندا نەماوە، بەڵام لە چەند هەفتەى ڕابردوودا هەردولا چەند نامەيەكيان ئاڵۆگۆڕكرد و نيازى خۆيان بۆ چارەسەركردنى ناكۆكييەكانيان پيشانداوە.

 

پێشتر محەمەد بن سەلمان، شازادەى جێنشينى سعوديە لە چاوپێكەوانێكدا كە تەلەفزيۆنى فەرمى وڵاتەكەى بڵاويكردبوەوە باسى لەوەكردبوو، ڕياز خواستى ئەوەى هەيە پەيوەندييەكى باش لەگەڵ ئێراندا بنياد بنێت، چونكە دەوڵەتێكى دراوسێييە و دەيەوێت گەشەكردوو بێت، بەڵام چەند كێشەيەك لەنێوان هەردولادا هەيە و سعوديە لەگەڵ هاوبەشەكانيدا كار دەكات بۆ چارەسەركردنيان.

 

بن سەلمان لە بەشێكى ترى قسەكانيدا جەختي لەوەكردبووەوە، كێشەكان هەڵسوكەوتە سلبييەكانى ئێرانە كە ئەنجاميان دەدات، جا لە بەرنامە ئەتۆمييەكەيەوە تا پشتگيرى كردنى ميليشياكانى دەرەوەى ياسا لە چەند وڵاتێكى ناوچەكە، ئەوەش سەرەڕاى بەرنامەى موشەكە بالستييەكانى.

 

لاى خۆيەوە سەعيد خەتيب وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران لە بەياننامەيەكدا وەڵامى قسەكانى محەمەد بن سەلمانى دابووەوە و باسى لەوەكردبوو، وڵاتەكەى پێشوازى لەو هەڵوێستەكەى سعوديە دەكات.