گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکە ببینە

کەشتیوانێکی ئاسمانیی ژاپۆنی وێنەیەکی مەککەى لە ئاسمانەوە بڵاوکردەوە

2021.04.30 - 21:40
App store icon Play store icon Play store icon
کەشتیوانێکی ئاسمانیی ژاپۆنی وێنەیەکی مەککەى لە ئاسمانەوە بڵاوکردەوە

ناس کورد-

كەشتيوانێكى ئاسمانى وێنەيەكى دەگمەنى حەرەمى مەككەى پيرۆز لە بۆشايى ئاسمانەوە بڵاودەكاتەوە و لەسەرى نوسيويەتى "مەككەى پيرۆز".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوگوشى سوييشى، كەشتيوانى ئاسمانیی ژاپۆنى لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان (30ى نيسانى 2021) چەند وێنەيەكى دەگمەن و نايابى زەوى لە بۆشايى ئاسمانەوە بڵاوكردووەتەوە، يەكێك لە وێنەكانيش وێنەى حەرەمى "مەككە"ى پيرۆزە و لەسەر وێنەكە بە هاشتاگ نوسيويەتى "مەككەى پيرۆز - عەرەبستانى سعودييە".

يەكێتى تر لە وێنەكانى سوييشى بريتييە لە وێنەى شارى "ئەسينا"ى پايتەخى يۆنانە، يەكێكى تر لە وێنەكانى بريتييە لە وێنەى دورگەيەك لە نزيك ئيتاڵيا كە لە شێوەى پشيلەدايە و لەسەر نوسيويەتى "جوانترين وێنەم".