گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند بڕیارێکی نوێ لە ئەوقافەوە لەبارەى مزگەوتەکان

2021.04.30 - 17:09
App store icon Play store icon Play store icon
چەند بڕیارێکی نوێ لە ئەوقافەوە لەبارەى مزگەوتەکان

ناس کورد-

وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئايينیی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی لەبارەى چۆنیەتی کردنەوە و گرتنەبەری چەند ڕێکارێکی بۆ مزگەوتەکان دەرکرد کە تایبەت بە شەوانی قەدر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە ڕاگەیەنراوێکی بۆ مامۆستایانی ئایینی و نوێژخوێنان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئاماژە بە بەيانى ژمارە(17)ی ساڵی 2021ى لێژنەى باڵاى بەرنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی نوێژخوێنان بۆشەوی قەدری پیرۆز بريارماندا بە دەرچوواندنى ئەم رێنماییانە:

یەکەم: شەوی قەدری پیرۆز لەکاتژمێر ١٢ شەو تاکو ئەنجامدانی نوێژی بەیانی مزگەوتەکان کراوە دەبن

دووەم: مەرجە ھەموو کەسێک لەناو مزگەوت ماسک ببەستێ.

سێیەم: دەست نوێژ لەماڵەوە ئەنجام دەدرێ ، نوێژ خوێنان بەرماڵی تایبەت لەگەڵ خۆیان دەھێنن و دووری نێوانيان رەچاو بکرێ لە مەترو نيوێك تا دوو مەتر.

چوارەم: خواردن و خواردنەوە پێشکەش ناکرێ

پێنجەم: پاراستنی پاک و خاوێنی ناو مزگەوت بەگشتی
شەشەم: لەکاتی بونى سەرپێچی، دەسەڵات دەدرێتە ئەوقافەکان بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكانی كارگێری و ياسايی بەرامبەر سەرپێچيكاران

حەوتەم: بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگاکان و ئەوقافی قەزاکان بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێ کردنی رێنمیایەکان دەکەن

ھەشتەم: دەزگاکانی راگەیاندن دوای ( ڕێپێدانی ئەوقافی پارێزگا ) دەتوانن روماڵی شەوی قەدر لەمزگەوتەکان بکەن

نۆيەم: ئەم رێنمایانە لەشەوی قەدری پیرۆز لەلايەن مامۆستای ئایینی مزگەوت و نوێژخوێنان وەک خۆی جێ بەجێ دەکرێن