گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوى بەشێک لەکاندیدەکانى

یەکگرتوو شێوازى بەشداریکردنى لەهەڵبژاردن دەگۆڕێت

2021.04.30 - 15:09
App store icon Play store icon Play store icon
یەکگرتوو شێوازى بەشداریکردنى لەهەڵبژاردن دەگۆڕێت

ناس کورد-

 

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان جیاواز لە هەڵبژاردنەکانی دیکە ئەمجارە هیچ لیستێكی سەرانسەریی بۆ هەڵبژاردنەکان نییەو  بە کاندیدی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردن دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکى بەرپرس لە یەکگرتووی ئیسلامی بۆ "ناس کورد" (30ی نیسانی 2021) وتی،"جیاواز لە هەڵبژاردنەکانی پێشتر ئەمجارە یەکگرتوو هیچ لیستێكی بۆ هەڵبژاردن نییە، سەرجەم ئەو کەسانەی بەشداری هەڵبژاردن دەکەن بەشێوەی كاندیدی سەربەخۆ کاندیدن بۆ هەڵبژاردنەکان و یەكگرتوو پاڵپشتییان دەكات".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن دەنگدەرانی یەکگرتووەوە دەنگ بەو کاندیدانە دەدرێت و حزب پشتیوانیان دەکات. 

 

لەبارەی هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنەکان ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستا هاوپەیمانی لەگەڵ هیچ لایەنێک نەکراوەو ئەوەشی دەوترێت یەکێتی و چەند لایەنێکی دیکە دەنگ بەکاندیدی یەکگرتوو دەدەن لە دهۆک بەفەرمی قسەی لەسەر نەکراوە.

 

سەرچاوەیەکى دیکە لە ژووری هەڵبژاردنی یەکگرتوو بۆ ناس کوردى ئاشکراکرد، جەمال کۆچەر، عومەر کۆچەر لەدهۆک، موسەنا ئەمین لە هەڵەبجە، زوهێر خۆشناو لە هەولێر، دارا سێکانیانی لە سلێمانی کاندیدی سەربەخۆن، بەڵام تاوەکو ئێستا بەفەرمی ناوەکان نەدراوەتە کۆمسیۆن و ڕەنگە پاشگەزببنەوە.

 

بەپێی دوا داتا فەرمییەكانی كۆمسیۆن تا ڕۆژی پێنج شەممە (29 نیسان) كە ڕۆژێك بەر لە كۆتا وادەبووە 265 حیزب مۆڵەتیان وەرگرتووە 51 حیزبیتر چاوەڕێی مۆڵەت وەرگرتنن و 124 حیزبیتر ئارەزووی خۆیان پیشانداوە بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردن و 38 هاوپەیمانێتی بەفەرمی تۆماركراون بۆ هەڵبژاردنی 10 ئۆكتۆبەری 2021، سبەی شەممە (1 ئایاری 2021) دوا مۆڵەتە بۆ پێشكەشكردنی ناوی كاندید و بە گوێرەی پێداگرییەكانی كۆمسیۆن قابیلی درێژكردنەوەش نییە.