گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەهەرێم شەش حزبى نوێ بۆ بەشدارى هەڵبژاردن خۆیان تۆمارکردووە

2021.04.30 - 13:58
App store icon Play store icon Play store icon
لەهەرێم شەش حزبى نوێ بۆ بەشدارى هەڵبژاردن خۆیان تۆمارکردووە

ناس كورد-

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان تۆمارکردنى شەش حزبى نوێی لەهەرێمى کوردستان راگەیاند، بۆ بەشداریکردنى لە هەڵبژاردنى پێشوەختە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن رەقیب بەرپرسى دەستەى هەڵبژاردن لەهەرێمى کوردستان کە سەر بە کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراقە لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ میدیاى یەکێتى رایگەیاند، پێنج حزبى نوێ لەهەولێر خۆیان بۆ هەڵبژاردن تۆمارکردووە، لەگەڵ حزبێک لە دهۆک، بەڵام هیچ حزبێکى نوێ لەسلێمانى خۆى تۆمارنەکردووە.

 

وتیشى رێژەى 68% ى دەنگدەران بەگشتى لەهەرێم بایۆمەتریان نوێکردووەتەوە، کە 68% ى لەسلێمانى، %63  هەولێر، 73% لەدهۆکن.

 

بەپێی ئامارەکانى کۆمسیۆن، ملیۆنێک و و361 هەزار و و971 کەس لە سلێمانى مافى دەنگدانیان هەیە، ملیۆنێک و222 هەزار لە هەولێر، 827  هەزار و 658 کەس لە دهۆک مافى دەنگدانیان هەیە.

 

بەپێی دوا داتا فەرمییەكانی كۆمسیۆن تا ڕۆژی پێنج شەممە (29 نیسان) كە ڕۆژێك بەر لە كۆتا وادەبووە 265 حیزب مۆڵەتیان وەرگرتووە 51 حیزبیتر چاوەڕێی مۆڵەت وەرگرتنن و 124 حیزبیتر ئارەزووی خۆیان پیشانداوە بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردن و 38 هاوپەیمانێتی بەفەرمی تۆماركراون بۆ هەڵبژاردنی 10 ئۆكتۆبەری 2021، سبەی شەممە (1 ئایاری 2021) دوا مۆڵەتە بۆ پێشكەشكردنی ناوی كاندید و بە گوێرەی پێداگرییەكانی كۆمسیۆن قابیلی درێژكردنەوەش نییە.