گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد ناوی بەشێک لەدیارترین کاندیدەکانی پارتی ئاشکرا دەکات 

2021.04.30 - 12:46
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد ناوی بەشێک لەدیارترین کاندیدەکانی پارتی ئاشکرا دەکات 

ناس کورد-

 

پارتى دیموکراتى کوردستان لیستى ناوى کاندیدەکانى ئامادەکردووە و لە ٢٨ بازنە بەشدارى هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عێراق دەکات، یەکێک لەو پارێزگایانەش کەرکوکە سەرەڕاى نەگەڕانەوەى بەفەرمى بۆ ئەو پارێزگایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لەدەزگاى هەڵبژاردنى پارتی کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکات لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (30ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، پارتی لە کەرکوک بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات و کاندیدی دەبێت و یەکێک لەکاندیدەکانیش شاخەوان عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری پێشووتری پەرلەمانی عێراقە.

 

باسی لەوەشکرد، لە دهۆک خەسرەو گۆران و ڤیان سەبرى دووان لەدیاترین کاندیدەکانن و لە پارێزگای هەولێر دکتۆر سەباح سوبحی و لە سنوری سلێمانی ناسکە عەبدوڵڵا ڕەسوڵ کاندیدی پارتین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

 

ئاشکراشیکرد، ڕۆژی شەممە چاوەڕواندەکرێت بەفەرمى ناوی سەرجەم کاندیدەکان ئاشکرا بکرێت.

 

پارتى بۆ ئەم هەڵبژاردنى چاوى لەوەیە ژمارەى کورسییەکانى کەمنەکات کە لەئێستادا خاوەنى ٢٤ کورسییە، زۆرترین جەختى لەسەر بەدەستهێنانى سەرجەم کورسییەکانى پارێزگاى دهۆکە کە ١١ کورسییە، بۆ ئەوەش ١١ کەسى کاندیدکردووە.

 

ئەو حزبە تا ئێستا هیچ هاوپەیمانییەکى نەکردووە بۆ بەشدارى هەڵبژاردن، بەڵام گفتوگۆکانى لەگەڵ هاوپەیمانى سائیرون لەو بارەیەوە بەردەوامە.

 

مەحمود محەمەد وتەبێژى پارتى پێنج شەممە لەکۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەدا، لە ئێستادا شاندێکی پارتی بەسەرۆکایەتی هۆشیار زێباری لە بەغدایە و قسە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان دەکرێت بۆ هاوپەیمانى.  

 

وتیشى "هەر لایەنێک لە داواکارییەکانی کورد نزیک بێت هاوپەیمانی لەگەڵ دەکرێت، تا ئێستاش گفتوگۆ لەگەڵ هاوپەیمانی سائیرون کراوە بەڵام نەگەیشتووینەتە ئەنجامی یەکلاکەرەوە".  

 

وتەبێژى پارتى باسى لەوەشکرد، گفتوگۆکانیان لەگەڵ سائیرون زۆر بەوردى بووە، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێک لەنێوانیان واژۆنەکراوە.