گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەى دەگاتە 70 دۆلار؟

نەوت لەبەرزترین ئاستیەوە رووى لەدابەزین کرد

2021.04.30 - 10:59
App store icon Play store icon Play store icon
نەوت لەبەرزترین ئاستیەوە رووى لەدابەزین کرد

ناس کورد-

 

نرخى نەوت ئەمڕۆ هەینى پاشەکشەیکرد دواى ئەوەى بەرزترین نرخى لەشەش هەفتەدا تۆمارکرد، ئەوەش بەهۆى بوونى ترس لەکەمبوونەوەى خواست لەسەر وزە بەهۆى پرۆسەى بەفراوانى داخستن لە هندستان و بەرازیل بەهۆى کۆرۆناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، نرخى نەوتى برێنت بۆ  68.25 دۆلار دابەزیوە لەدوایین رۆژى مامەڵەکانى حوزەیران، هەروەها خاوى تەکساس بە  68.25 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە.

  

شیکەرەوانى بازاڕى وزە دەڵێن، باشبوونى خواست لەسەر نەوت دواى کۆرۆنا هێشتا بەتەواوى رێکنەخراوە، بەرزبوونەوەى حاڵەتەکان لە هندستان دەریدەخات هێشتا زووە بۆ بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بۆ 70 دۆلار.

 

دەشڵێن، پێدەچێت نرخى نەوت بگاتە ئەو ئاستە لە چارەکى چوارەمى ئەمساڵدا، کاتێک خواست بەرزدەبێتەوە.