گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ رۆژ لەسەریەک..کارەباى بەشێک لە گەرمیان بۆ ماوەیەکى درێژخایەن دەکوژێنرێتەوە

2021.04.30 - 10:11
App store icon Play store icon Play store icon
سێ رۆژ لەسەریەک..کارەباى بەشێک لە گەرمیان بۆ ماوەیەکى درێژخایەن دەکوژێنرێتەوە

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان رایگەیاند، بۆ ماوەى سێ رۆژ کارەباى بەشێک لەناوچەکان رۆژانە ماوەى ١٢ کاتژمێر دەکوژێنرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لەئاگادارییەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، هاووڵاتیانی سنووری ئیدارەی گەرمیان ئاگاداردەکاتەوە، لەبەر بەستنەوەی وێستگەی بەرهەم هێنانی کارەبای (١٦٥) مێگاواتی لە گەرمیان بە تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمی کوردستان (132kv) لە ڕۆژانی (١+٢+٣)/٢٠٢١/٥  ڕۆژانی شەممە ویەک شەممە و دووشەممە لە کاتژمێر ٥ ی بەیانیەوە تا کاتژمێر ٥ ی ئێوارە کارەبای قەزای کفری وناحیەکانی دەکوژێتەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، هەروەها کارەبای قەزای کەلار وناحیەکانی ئەگەری کەم بوونەوەی هەیە لەبەر هەمان هۆکار.