ناس کورد-
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و ڕاگرتنی موچەی بەشێک لە موچەخۆران بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه
له ماوه‌ی رابردوو به‌مه‌به‌ستی جێ به‌جێ كردنی یاسای چاكسازی به بڕیارێك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری سه‌رجه‌م دوو موچه‌ییه‌كانی راگرت و وه‌كو ئه‌مانات له گه‌نجینه‌كان دانراون . تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی به‌م ڕێكارانه‌ی خواره‌وه بریار له یاسایی بوون و یاسایی نه‌بوونیان ده‌درێت و موچه یاساییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه:-
١- پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان.
٢- راستاندنی یاسایی بوون بۆ دوو موچه‌ی راگیرا‌و لەلایەن فەرمانگەکەی.
٣- ئاراسته‌كردنی نوسراوێك له وه‌زاره‌ت وفه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی بۆ گه‌نجینه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی موچه راگیراوه‌كان له دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه راستەوخۆ خه‌رجده‌كرێت لە لایەن گەنجینەکانەوە.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هۆكارنییه بۆ دواكه‌وتن و راستاندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووچه‌كان، به‌ڵكو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆیان سه‌رپشكن له جێ به‌جێ كردنی ڕێكاره‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی موچه‌كانیان له گه‌نجینه‌كان.