گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کەجەکە: سوپای تورکیا چەکی کیمیایی لە هەرێمی کوردستان بەکارهێنا

2021.04.29 - 20:15
App store icon Play store icon Play store icon
کەجەکە: سوپای تورکیا چەکی کیمیایی لە هەرێمی کوردستان بەکارهێنا

ناس کورد-

وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕایگەیاند، سوپای تورکیا لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا سێ جار چەکی کیمیایی لە هەرێمی کوردستان بەکارهێناوە، دەشڵێت، ئەوە پەیامێکە کە چۆن لەسەدەی بیستەمدا ئەرمەنەکانیان کوشت، بەهەمان شێوە کوردیش کۆمەڵکوژ بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی "مۆرنینگ ستار"ی بەریتانی ڕایگەیاند، سوپای تورکیا لەماوەی سێ ڕۆژی رابردوودا، لە هێرشەکانی بۆ سەر باشوری کوردستان (هەرێمی کوردستان) سێ جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.

 

بەوتەی زاگرۆس هیوا، سوپای تورکیا لە هێرشەکانی بۆ سەر بەرزاییەکانی قەزای ئامێدیی سەر بە پارێزگای دهۆک و لە گردی مامڕەشۆی باسیا و گردی مەروانۆسی ئاڤاشین بە چەکی کیمیایی هێرشی ئەنجامداوە." 

 

ۆتەبێژی کەجەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، " سوپای داگیرکەری تورکیا لە هێرشەکانی بۆ سەر تونێلەکانی هێزەکانی گەریلا چەکی کیمایی بەکارهێناوە و بەهۆی بۆردومانەکانیشەوە تۆڕی کارەبای ٧٦ گوندی سەر بو قەزایی ئامیدی پچڕاوە و زیانی زۆر بەر هەزاران دۆنم زەوی ناوچەکە کەوتووە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەم هێرشە پەیامێکی ئاشکرایە بۆ کورد کە چۆن لەسەدەی بیستەمدا ئەرمەنەکانمان کوشت، بەهەمان شێوەی ئێوەش کۆمەڵکوژ دەکەین و نۆرەی ئێوەیە."