ناس کورد-
لە ناوچەيەكى شوێنەواريى لە ئايسلەندا كە بۆ سەردەمى ڤايكينگەكان دەگەڕێتەوە، چەندين پارچە ئاسەوار دۆزرانەوە لەنێويشياندا ژمارەیەک مورو كە لە عێراق دروست كراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى ڕاپۆرتێك كە (29ى نيسانى 2021) لە گۆڤارى "جۆرناڵ بۆ زانستى شوێنەوار" بڵاوكراوەتەوە، لێكۆڵەرانى ئايسلەندا و ئەمريكا و نەرويج پێگەيەكيان لە ناوچەى ئەشكەوتى "سوريچيلەر" دۆزيوەتەوە كە ڤايكينگەكان بۆ نزا و پاڕانەوەى خۆيان بەكاريان هێناوە.
ڕننيشكراوەتەوە، لە ديارترين دۆزينەوەكان پارچەيەك بووە لە شێوەى كەشتى كە لە بەرد دروستكراوە، هەروەها دەيان مورو دۆزراونەتەوە كە هەندێكيان لە عێراق دروستكراون.
گۆڤارەكە ئەوەشى ئاشكرا كردووە، هەروەها پاشماوەى كانزاى خام دۆزراوەتەوە كە بۆ توركيا دەگەڕێتەوە، تائێستا ديار نييە ئەو موروانە چۆن لە عێراقەوە گەيشتوونەتە دەستى ڤايكينگەكان.
ئەشكەوتى "سوريچيلەر" درێژترين ئەشكەوتە لە ئايسلەندا و بەهۆى بۆركانەوە دروست بووە و درێژيەكەى يەك كيلۆۆمەتر و 600 مەترە، ناوى "سورتور"ە كە ئەوەش ناوى هێماى ئاگرە لاى ڤايكينگەكان.