گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شکستهێنانى هەوڵەکان بۆ پێکهێنانى هاوپەیمانى هیوا بۆ هەڵبژاردن راگەیەنرا

2021.04.29 - 19:53
App store icon Play store icon Play store icon
شکستهێنانى هەوڵەکان بۆ پێکهێنانى هاوپەیمانى هیوا بۆ هەڵبژاردن راگەیەنرا

ناس کورد-

 

ئەندامێکى ئەنجومەنى باڵاى کۆمەڵى دادگەرى رایگەیاند، ئەوان ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ دروستکردنى هاوپەیمانى هیوا بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق، بەڵام نوێنەرى فراکسیۆنى هیوا پێی راگەیاندوون کە زەمینەى دروستکردنى لەبار نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد حەکیم لە رونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە،  ڕۆژى (15/4/2021) نوێنه‌رى فراكسیۆنى هیوا بۆ گفتوگۆكانى دروست كردنى هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌، به‌ كۆمه‌ڵى ڕاگه‌یاند، كه‌ زه‌مینه‌ى دروستكردنى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌ ساز نییه‌ و هۆكاره‌كانیش لاى ئەوانە و ئاگادارى هه‌ڵوێستى ئه‌رێنى كۆمه‌ڵن.

 

دەقى رونکردنەوەکە

 

هاوپه‌یمانیى بڕیارێكى سیاسییه‌ و جموجۆڵى ڕۆژنامه‌وانى و كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى دروستى ناكات

سه‌باره‌ت به‌ دروستكردنى هاوپه‌یمانى هیوا، لێره‌و له‌وێ، بۆ مه‌رامى خودى و لێدان له‌ كۆمه‌ڵى دادگه‌رى، قسه‌ ده‌كرێت، به‌ڵام ڕاست و دروستى ئه‌م بابه‌ته‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ كۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌ركردایه‌تى و ئه‌نجومه‌نى باڵا و كۆبونه‌وه‌ى گشتى، له‌ (11/4/2021)، بڕیاریدا كه‌ ئاماده‌یى خۆى بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانى هیوا ده‌ربڕێت و لیژنه‌یه‌كیشى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌رپشك كرد، لیژنه‌كه‌ له‌ ڕۆژى (12/4/2021) له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نوێنه‌رى دیاریكراوى فراكسیۆنى هیوا له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌ كۆبویه‌وه‌ به‌ڕوونى هه‌ڵوێستى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵیان پێ ڕاگه‌یاندن، كه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ دروستكردنى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌، وه‌ ڕۆژى دواتر كۆبونه‌وه‌یه‌كى تر كرا، كه‌ نوێنه‌رى یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ به‌شداربوون و كۆمه‌ڵ له‌وێش هه‌ڵوێستى خۆى ڕاگه‌یاندبوو كه‌ ئاماده‌ى هاوپه‌یمانین و لاریان نیه‌ له‌ بازنه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ پاڵێوراوى هه‌ردوولا كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووش هه‌بن، ڕۆژى (15/4/2021) به‌ڕێز نوێنه‌رى فراكسیۆنى هیوا بۆ گفتوگۆكانى دروست كردنى هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌، به‌ كۆمه‌ڵى ڕاگه‌یاند، كه‌ زه‌مینه‌ى دروستكردنى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌ ساز نییه‌ و هۆكاره‌كانیش لاى به‌ڕێزیانن و ئاگادارى هه‌ڵوێستى ئه‌رێنى كۆمه‌ڵن.

 

بۆیه‌ هه‌ر لێدوان و قسه‌یه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ڕاستیانه‌ هه‌وڵێكى نه‌زۆكى چه‌واشه‌كارانه‌یه‌ بۆ له‌كه‌داركردنى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى، چونكه‌ جه‌ماوه‌رى كوردستان شاهیدى هه‌ڵوێسته‌كانى كۆمه‌ڵ و په‌رله‌مانتارانى كۆمه‌ڵن له‌ داكۆكى لە چاكسازى و بنه‌بڕكردنى گه‌نده‌ڵى و پاراستنى یه‌كڕیزى ئه‌و ده‌نگانه‌ن كه‌ داكۆكى له‌ مافى خه‌ڵك ده‌كه‌ن.

 

                                                          محمد حكیم جبار

                                           ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى