گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کۆرۆنا دەگاتە مێشکیش’’

تۆێژینەوەیەکی نوێ مەترسیی کۆرۆنا لەسەر مێشک ئاشکرادەکات

2021.04.29 - 18:36
App store icon Play store icon Play store icon
تۆێژینەوەیەکی نوێ مەترسیی کۆرۆنا لەسەر مێشک ئاشکرادەکات

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی پزیشکیی ئەمەریکی، ئەوەی ئاشکراکرد کە چۆن ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگاتە مێشکی بەشێک لە توشبووانی پەتاکە و بەتووندی گورزی خۆی دەوەشێنێت، ڕوونیشکردووەتەوە، لە %10ی توشبووانی پەتاکە لە کاتی نەخۆشییەکەدا بەدەست ئازار و کێشەی مێشکەوە دەناڵێنن.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی  کۆمەڵەی فیسوڵۆجی ئەمەریکی ( 28ی نیسانی 2021) بەپێچەوانەی ئەوەی کە تائێستا زانراوە لە بەئامانجگرتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ کۆئەندامی هەناسەدان، توێژینەوەکە ئەوەی دەرخستووە کە چۆن ڤایرۆسەکە دەگاتە مێشک، کە ئەوەش لەڕێگەی دەمارەکانی ناو دڕکە پەتکەوە دەبێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، " تاقیکردنەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ڤایرۆسەکە خۆی دەبەستێتەوە بە پرۆتینی سەر ڕووی دەمارەکان، یان لەسەرخودی دەمارەکان، ئەوەش وادەکات بە ئاسانی لە مێشکی هەندێک لە نەخۆشەکان بڵاوبێتەوە".

 

توێژینەوەکە  ئەوەشی ئاشکراکردووە، " ڤایرۆسەکە لەگەڵ پرۆتینەکانی سەر ڕووی خانە ئەستێرەییەکان خۆی هەڵدەواسێت، کە ئەو خانانە ئەرکی پاراستنی دڕکە پەتک دەگرنە ئەستۆ، ئەوەش ئەوە ڕووندەکاتەوە کە لە هەندێ نەخۆشدا ڤایرۆسەکە بەبەربڵاوی لە جەستەیاندا تەشەنەی کردووە".

 

ڕیکاردۆ کۆستا، کە یەکێکە لەو زانایانەی کە بەشداریان لە ئەنجامدانی توێژینەوەکە کردووە  لەزانکۆی لویزیانا ئەمریکا لە وبارەیە دەڵێت، " ئەم ئەنجامانە دەتوانن ئەوە ڕوون بکەنەوە کە هەندێ لە نەخۆشەکان هیچ نیشانەیەکی توشبوون بەهەوکردنی دەمارەکانی مێشکیان تێدا دەرناکەوێت و هیچ نیشانەیەکی دەمارییان نییە، بەڵام  هەندێکی دیکەش وادەردەکەون کە نیشانەی توندیان هەبێت".

 

توێژینەوەکە ئەوەشی دەرخستووە، " لە 10٪ ئەو کەسانەی کەتوشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەکاتی نەخۆشیەکەیاندا بەدەست ئازاری مێشکەوە ئازار دەچێژن، هاوکات هەندێکی دیکەش لەوانەیە نیشانەی وەک لەدەستدانی تام یان بۆن یان ترس و دڵەڕاوکێ یان جەڵتەیان تێدا دەرکەوێت".