گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڕاگەیەنراوێک لە فراکسیۆنی پارتییەوە: بەزووترین کات بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە

2021.04.29 - 18:05
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە فراکسیۆنی پارتییەوە: بەزووترین کات بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە

ناس کورد- 

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان پاڵپشتیی خۆی بۆ پڕۆژەیاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعشی لە هەرێمی کوردستان بە بەشداری تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ لێپێچینەوە لەتاوانەکانی داعش (یونیتاد) ڕاگەیاند و داوادەکات، بەزووترین کات بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا پێشەوا هەورامی، وتەبیژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان (پێنجشەممە 29ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعشی لە هەرێمی کوردستان بە بەشداری تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ لێپێچینەوە لەتاوانەکانی داعش (یونیتاد)  پەسەند کرد، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەو تاوانانە ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی پاڵپشتی ئەم پڕۆژەیە دەکەین کە بەزووترین کات بکەوێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم پڕۆژەیە سەرەڕای گرنگییەکەی کە چوارچێوەیەکی یاسایی بە دادگایی تیرۆریستانی داعش دەدات، هۆکاریکیشە بۆ ساڕێژبوونی بەشێک لە زامی خانەوادەی قوربانیانی دەستی ئەو گروپە تیرۆریستییە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " ئەم یاسایە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە بە کۆکردنەوەی کۆمەک و پاڵپشتی دارایی هاوکاری قوربانییان بن،  ئەم پڕۆژە کە بەشێکە لە ئاوات و خواستی بنەماڵەی شەهیدان، لەسەر هەموو فراکسیۆنەکانە کە لەگەڵ گەیشتنی بە پەرلەمان پێکەوە هەوڵ بدەین دەنگی لەسەر بدەین."