گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دادگای باڵای تورکیا زیندانیکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشی پەسەند کرد

2021.04.29 - 17:13
App store icon Play store icon Play store icon
دادگای باڵای تورکیا زیندانیکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشی پەسەند کرد

ناس کورد- 

دادگای باڵای تورکیا، سزای چوار سال و هەشت مانگ زیندانیکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی پەسەند کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژی (دووشەممە 26ی نیسانی 2021)  ٢٦ـەمین دانیشتنی دادگای تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە ئیستەنبوڵ، لەسەر "پێشکەشکردنی وتارێک لەلایەن سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە نەورۆزی ساڵی ٢٠١٣ـدا" بەڕێوەچوو، لەو دانیشتنەدا سزای چوار ساڵ و هەشت مانگ زیندانی بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش دەرکرا. 



بەگوێرەی میدیاکانی نزیک لە هەپەگە، لەدوای ئەوەش ئەمڕۆ (پێنجشەممە 29ی نیسانی 2021) دادگای باڵای تورکیا هەمان سزای پەسەند کرد. 



سەڵاحەددین دەمیرتاش لە 4ـی تشرینی دووەمی 2016-وە لە بەندیخانەی ئەدیرنە بەندکراوە.