گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هۆشداری لە مەترسییەکی گەورە لەسەر جیهان دەدرێت

2021.04.29 - 16:53
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری لە مەترسییەکی گەورە لەسەر جیهان دەدرێت

ناس کورد- 

شارەزايانى تەندروستیى جيهانى هۆشدارى لە تەقينەوەى گەورەى ژمارەى توشبووانى پەتاى كۆرۆنا لە هندستان دەدەن و پێشيان وايە، ئەوە مەترسى لەسەر تەواوى جيهان و پلانى دابەشكردنى ڤاكسين دروست دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دكتۆر ئاشيش جها، ڕاگرى كۆلێژى تەندروستیى گشتى لە زانكۆى براون لە ئەمريكا بە تۆڕى CNNى وتووە، "ئەگەر هاوكارى هندستان نەكەين ئەوا تەقينەوەى ژمارەى تشوبووانى كۆرۆنا لە جيهاندا روودەدات."

 

ئەو پزيشكە پێشى وايە، بڵاوبوونەوەى پەتاكە لە هندستان كێشەيەكى جيهانييە و پێويستى بە وەڵامدانەوەى هەماهەنگ هەيە.

 

شارەزايانى تەندروستیى جيهانى، هۆشدارى دەدەن لە زۆرى ژمارەى توشبووان و بەردەوامى بڵاوبوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە هندستان، چونكە لە كۆتاييدا دەبێتە هۆى دروستبونى چەند نەوەيەكى نوێ كە بەرگرى دژى ڤاكسينەكان بكەن.

 

ژمارەى تەوشبووانى كۆرۆنا لە هندستان ڕۆژ بە ڕۆژ لە زيادبوندايە بەشێوەيەك پێشتر هيچ وڵاتێكى جيهان بەخۆيەوە نەبينبيوە، ژمارەى توشبووانى ڕۆژانە نزيكى 400 هەزار كەس بووەتەوە و گيان لەدەستدانيش لە 4 هەزار كەس نزيك دەبێتەوە.