ناس کورد-
قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو بەرامبەر ئەندامانی لیژنەكان قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگای شایار داخرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیمقامییەتی سلێمانی (پێنجشەممە 29ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و سه‌رپێچی كردن له رێكاره‌كانی خۆپارێزی و مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو بەرامبەر ئەندامانی لیژنەی ئارایشتگای قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ئارایشتگای شایار له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار داخرا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای وه‌رگرتنی مۆڵەت لە شوێنەکە بۆ ئه‌نجامدانی پشکنین و دڵینیابونهوه له جێبەجێکردنی ڕێماییەکانی کارکردن، خاوەنی شوێنەکە مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاوی به‌رامبه‌ر ئەندامانی لیژنەکە کردوە، هەربۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگاکە داخرا و خاوەنەکەشی روبەڕوی ڕێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە."