ناس کورد-
دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنیى عێراقى ڕایگەیاند، هیچ گەشتێک بۆ گەڕانەوەى هاوڵاتیە عێراقییە گیرخواردووەکان لەهیندستان بۆ ئەو وڵاتە بەهۆى دۆخى پەتاکەوە، ئەنجام نادرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جیهاد کازم، وتەبێژى دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنى (29ى نیسانى 2021) بەئاژانىسى هەواڵى عێراقى ڕاگەیاندووە، دەزگایەکەیان پەیوەستە بەڕێنمایەکانى لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى نیشتیمانیەوە و لەئێستاشدا هیچ بەرنامەیەک نییە بۆ گەشتێکى تایبەتى عێراقییەکان بەمەبەستى پرسى ئەو هاوڵاتیانەى کە لەهیندستان گیریانخواردووە.
پێشتریش وەزارەتى گواستنەوەى عێراق ئەوەى ڕاگەیاند، لەسەر فەرمانى ئەنجومەنى وەزیران بەهۆى مەترسى بڵاوبونەوەى دۆخى پەتاکە لەهیندستان سەرجەم گەشتەکانى بۆ ئەو وڵاتە ڕاگرتووە.