گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئاگادارییەک لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە 

2021.04.29 - 12:31
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە 

ناس کورد-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وادەی ڕاگرتنى تۆماری بایۆمتری ئاشکرا دەکات و ڕایگەیاند "تەنها پرۆسەی دابەشکردنی کارت بەردەوام دەبێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان (29ی نیسانی 2021) لە ئاگادارییەکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاشکرای کرد، لە ڕێککەوتی 1ـی ئایارەوە تۆمارکردنی بایۆمتری دەوەستێت‌ و تەنها پرۆسەی دابەشکردنی کارت بەردەوام دەبێت.

 

ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندووە، ئەم بڕیارە لەکاتێکدا دێت کە کۆمسیۆن بەپێی ئەو خشتەی کارەی دایناوە بۆ لەمەولا هەوڵەکانی لەدابەشکردنی کارتی ئەلکترۆنی بایۆمتری دەنگداندا چڕدەکاتەوە، هاوکات پرۆسەکانی راهێنان بەکارمەندەکانی‌ و رێکخستن‌ و بڵاوکردنەوەی ناوەندەکانی دەنگدان بەردەوامیان دەبێت.