گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

شەرعزانەكانی سعودیە لەبارەی سەرفیترە فەتوایەكی جیاوازیان دا

2021.04.29 - 11:53
App store icon Play store icon Play store icon
شەرعزانەكانی سعودیە لەبارەی سەرفیترە فەتوایەكی جیاوازیان دا

ناس کورد-

دەستەی گەورە زانایانی ئیسلامی عەرەبستانی سعودیە فەتوایدا كە دروستە لەبری خواردن بۆ زەكاتی سەرفیترە پارە بدرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی پەرەپێدانی مرۆیی سعودیە لە ڕاگەیەنراوێكدا كە كەناڵی (الأخباریة) ی فەرمی بڵاویكردووەتەوە و  "ناس كورد" دیویەتی (29 نیسانی 2021) ڕایگەیاند، سەكۆیەك و هەژمارێكی ئەلەكترۆنی داناوە بۆ وەرگرتنی زەكات و خێر و زەكاتی سەرفیترە بەپارەی كاش پاش ئەوەی دەستەی گەورە زانایانی وڵات رێگەیانپێداوە.

 

دەستەی گەورە زانایان باڵاترین دەسەڵاتی شەرعی و ئاینی سعودیەیە و لەفەتواكەیاندا مۆڵەتیان داوە بەر لەنزیكبوونەوەی جەژنیش دەكرێت بەهای سەرفیترە دەربكرێت تا سەكۆ ئەلەكترۆنییەكە بتوانێت ڕۆژانی بەر لە جەژن بیگەیەنێتە دەستی ئەوانەی پێویستیان پێیەتی.

 

ساڵانە مشتومڕی زۆر هەیە لەنێوان شەرعزانەكان لەبارەی ئەوەی ئایا دروستە لەبری خۆراك (قوت) زەكاتی سەرفیترە بە پارە بخەمڵێنرێت یان نا و زانایانی سعودیە پێشتر جەختیان لەوەدەكردەوە دەبێت خۆراك بدرێت كە دوو كیلۆ و نیو گەنم یان برنج یان خواردنەكانیترە بۆ هەر كەسێك بەوپێیەی لەدەقەكان ئاماژە بەخواردن كراوە. 

 

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان پێشتر ڕایگەیاند بۆ رەمەزانی ئەمساڵ رێژەی دیاریکراو بۆ زەکات (نصاب) حەوت ملیۆن دینارە.

ئەوەشی وتووە، ئەندازەی دیاریکراو بۆ سەرفیترە سێ هەزار دینار عێراقی و فیدیەی ڕۆژووش بەهەمان شێوە سێ هەزار دینارە كە 90 هەزار دینار دەكات بۆ مانگەكە.