گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پێشنیارى ڕاگرتنى دەوامى ناوپۆل و قەدەغەى گشتى هاتووچۆ دەکرێت

2021.04.29 - 10:45
App store icon Play store icon Play store icon
پێشنیارى ڕاگرتنى دەوامى ناوپۆل و قەدەغەى گشتى هاتووچۆ دەکرێت

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى شانەى قەیرانەکانى عێراق ڕایگەیاند، بەهۆى هەڵشکانى توشبوون و مردن و مەترسیى دۆخى پەتاکە لە هیندستان هەموو ئەگەرێکى سەپاندنى قەدەغەى گشتى لەئارادایە و بۆ ڕۆژانى جەژنیش قەدەغەى هاتوچۆیە و پێشنیارى ڕاگرتنى دەوامی قوتابخانەکانیش خراوەتە ڕوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

غایب عومەیرى ئەندامى شانەکە (29ى نیسانى 2021) لەلێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەى سەباح ڕایگەیاندووە، لیژنەى چاکسازى و سەلامەتى نیشتیمانى هیچ بڕیارێکى نوێى نەداوە لەبارەى قەدەغەکردنى گشتى یاخود نیمچەییەوە بەڵام پێشبینى سەپاندنى قەدەغەى گشتى هاتووچۆ دەکرێت لەڕۆژانى جەژندا.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، کەمکردنەوەى ڕێوشوێنەکانى قەدەغەکردن لەدواى پشووەکانى جەژن پەیوەستە بەهەڵسەنگاندنى دۆخى پەتاکەوە لەگەڵ پابەندبوونى خەڵکى بەڕێنماییەکانەوە و ئەو بڕیارەش وەزارەتى تەندروستى بەپێى مامەڵەکردنى لەگەڵ دۆخى پەتاکەدا دەیدات یاخود ڕێکارەکان وەکو خۆیان دەمێننەوە و لەبەردەم لیژنەکەشیاندا هەموو بژاردەیەک کراوە دەبێت.

 

عومەیرى دەشڵێت، لیژنەکەیان چەند ڕاسپاردەیەکى بۆ ڕاگرتنى دەوامى قوتابخانە و پەیمانگا و کۆلێژەکان خستووەتە ڕوو بۆ ئەوەى بکرێنە ئەلیکترۆنى، هەروەها ڕاسپاردەى ئەوەشى کردووە گەشتکردن بۆ هیندستان لەمانگى ئایارەوە ڕابگیردرێت.

 

لەسەر دەنگۆى ڕاگرتنى دەوامیش سەرچاوەکەیەک لەوەزارەتى تەندروستى عێراق ڕایگەیاندووە، ئەو نوسراوەى کە بڵاوکراوەتەوە لەسەر ڕاگرتنى دەوامى ناو پۆل ساختەیە و گفتوگۆکانیش لەبارەى ڕاگرتنى دەوام و کردنى بەئەلیکترۆنى و یاخود بەردەوامیدان وەکو ئێستا درێژەى هەیە.