ناس کورد-
کەشناسی هەرێم پێشبنینی دەکات ئەمڕۆ و سبەینێ (هەینی) ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵە هەور بێت و پلەکانى گەرماش بەرز ببێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم (29ی نیسانی 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکەی دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاندووە، بۆ ئەمڕۆ و ڕۆژی هەینی ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلە بەرز دەبنەوە.