گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دادگا فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرى نەخۆشخانەى ئیبن خەتیب دەرکرد

2021.04.29 - 09:14
App store icon Play store icon Play store icon
دادگا فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرى نەخۆشخانەى ئیبن خەتیب دەرکرد

ناس کورد-

لەسەر دۆسیەى ئاگرکەوتنەوەى نەخۆشخانەى ئیبن خەتیب لەشارى بەغدا، دادگا فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرى ئەو نەخۆشخانەیە دەرکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى (29ى نیسانى 2021) بڵاوى کردەوە، دادگاى لێکۆڵینەوەى ڕەسافە فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرى نەخۆشخانەى ئیبن خەتیب دەرکرد.

 

درەنگانی شەوی (24ى نیسانى 2021) لە شاری بەغدا ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کەوتەوە و چەند بووتڵێکی ئۆکسیجینی نەخۆشخانەکەش بەهۆی ئاگرەکەوە تەقینەوە کە ژمارەیەکی زۆر توشبووانی کۆرۆنای تێدابوو کە پێویستیان بە ئۆکسجین هەبووە.

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرای کرد، لە ڕووداوەکەدا 82 کەس گیانیان لەدەستداوە و 110 کەسی تری بریندار بوون.