گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ژنێك دواى وەرگرتنى ڤاكسينى ڤايزەر توشى شەلەل دەبێت و كۆمپانياكەش ڕوونكردنەوە دەدات

2021.04.29 - 08:56
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێك دواى وەرگرتنى ڤاكسينى ڤايزەر توشى شەلەل دەبێت و كۆمپانياكەش ڕوونكردنەوە دەدات

ناس کورد- 

ژنێك دواى وەرگرتنى ژەمى دووەمى ڤاكسينى ڤايزەر تووشى شەلەل دەبێت و لە جوڵە دەكەوێت، كۆمپانياكەش لە ڕونكردنەوەيەكدا ئاماژەى بەوەداوە، هيچ پەيوەندييەك لە نێوان ڤاكسينەكەيان و شەلەلدا بوونى نييە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕى CNNى ئەمريكى (29ى نيسانى 2021) بڵاويكردووەتەوە، براندى مكافين دواى وەرگرتنى ژەمى دووەمى ڤاكسينى كۆمپانياى "ڤايزەر - بيۆنتيك"، لە ناوەڕاستى شەودا خەبەرى دەبێتەوە و ئازارێكى زۆرى هەيە لە مليدا.

 

ڕونيشكراوەتەوە، ئەو ژنە لە مليەوە تا خوارەوە تووشى شەلەل بووە و تواناى جوڵەى نەبووە و پێى وايە كە هۆكارەكەى ڤاكسينەكە بووە، دواتر هاوسەرەكەى دەيباتە بەشى فرياكەوتنى نەخۆشخانەى شارەكە.

 

تۆڕەكە ڕوونيشيكردووەتەوە، چەندين پشكنين بۆ براندى كراوە بەڵام هيچ شتێكى نائاسايى نەدۆزراوەتەوە، خۆشى باس لەوە دەكات "تائێستا نازانم بۆچى ئەوەم بەسەر هاتووە"، لە ئێستادا جوڵەى دەستەكانى بەدەستهێناوەتەوە و دەتوانێت پەنجەى پێكانيشى بجوڵێنێت، هەروەها ژنێكى تريش باسى لەوەكردووە كە هەمان حاڵەتى بەسەر هاتووە و براندى پەيوەندى بەويشەوە كردووە و قسەى لەگەڵدا كردووە.

 

لاى خۆيەوە كۆمپانياى ڤايزەر لە ڕوونكردنەوەيەكدا بڵاويكردووەتەوە، لە بەدواداچونە بەردەوامەكانيان هيچ پەيوەندييەك لە نێوان شەلەل و ڤاكسينەكەيان نەدۆزراوەتەوە و ئەو ڕووداوە مەترسيدارە پەيوەندى بە ڤاكسينەكەوە نييە، بەداخەوە لەوانەيە ئەوە ڕووداوێك بێت كە بەسەر چەندين كەسدا لە جيهاندا دێت.