گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج دەوڵەتیتری عەرەبی

كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ: عێراق لەدەرەوەی پۆلێنی كوالێتی پەروەردە و فێركردنی جیهانیدایە

2021.04.29 - 01:30
App store icon Play store icon Play store icon
كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ: عێراق لەدەرەوەی پۆلێنی كوالێتی پەروەردە و فێركردنی جیهانیدایە

ناس كورد_

كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، دەرچوونی عێراقی لە پۆلێنی كۆڕبەندی ئابوری جیهانی بۆ خوێندن، بە "شكستی سیستمی خوێندن و پاشەكشە لەسەر ئاستی فێركردن" دایە قەڵەم و داوای هەڵوێست لە دەزگا و ناوەندەكانی فێركردن دەكات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كۆمسیۆنەكە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەی دراوەتە "ناس" (29 نیسانی 2021) جەخت دەكاتەوە چوونەدەرەوەی عێراق لە پۆلێنی كواڵێتی پەروەردە و فێركردن ئاماژەیە بۆ خەلەلێكی گەورە لە سیستمی فێركردنی نیشتمانی. 

بە گوێرەی بەیاننامەی كۆمسیۆنەكە لێكەوتە سیاسەتەكانی فێركردن و لاوازی پرۆگرام و زۆری لایەنە دەستوەردەرەكان لە ڕەوشی پەروەردە لەگەڵ قەیرانەكان و نەبوونی ژینگەی تەندروستی ئابوری و تەندروستی هۆكارن بۆ ئەم دۆخە، ئەمە جگە لەكەمتەرخەمی لایەنی فەرمی.

كۆمسیۆنەكە داوای پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن دەكات بە سیاسەت و پلان و پرۆگرامەكانی خوێندن. 

 

ئەمەش دەقی ئەو پۆلێنەیە كە كۆمسیۆنەكە بڵاویكردووەتەوە:

 

me_ga.php?id=17639