گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

100 ڕۆژ بەسەر دەستبەکاربوونى بایدن تێدەپەڕێت ’بەڵێنەکانى بردووەتە سەر؟’ 

2021.04.28 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
100 ڕۆژ بەسەر دەستبەکاربوونى بایدن تێدەپەڕێت ’بەڵێنەکانى بردووەتە سەر؟’ 

ناس کورد-

دوای تێپەڕبوونی 100 ڕۆژ لە دەستبەکاربوونی جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمەریکا، میدیاکانی ئەو وڵاتە گرنگترین ئەو بەڵێنانە دەخەنە ڕوو کە بایدن لە سەروبەندی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا بەڵێنی دابوو بە ئەمەریکییەکان جێبەجێیان بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی "ئیزگەی  نیشتمانی ئەمەریکا" ( 28ی نیسانی 2021)  ئاماژە بەوە کراوە "بایدن توانیوویەتی بەشێکی زۆر لەبەڵێنەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ئەنجامدانی ڕێکاری بەپەلە بۆ چاکسازی  ئابوری لەو دۆخەدا هەنگاوی باشی ناوە".

 

ئەوەشخراوەتە ڕوو "بایدن بەڵێنەکانی بەشێوەیەکی باش لەڕووی بەرجەستەکردنی دادپەروەری نەژادییەوە هێناوەتە دی و بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەدواداچوونی بۆ دۆسییەکەی جۆر فڵوید کردووە، بەڵام تاڕادەیەک نەیتوانیوە لە پرسی کۆچبەرە نایاساییەکانی هەمان ڕۆل ببینێت و کەوتووەتە ژێر کاریگەرییەکانی بڕیارەکانی پێشووی ترەمپ".

 

بەگوێرەى راپۆرتەکە "بایدن بە پێچەوانەی ترەمپەوە، گرنگی داوە بە پرسی کەش وهەوا ودیاردەی قەتیس بوونی گەرمی، بۆیە جارێکی دیکە وڵاتەکەی  گەڕاندووەتەوە ناو ڕێککەوتنی پاریس".

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئیزگە ئەمەریکییە " بایدن لەماوەی ئەو 100 ڕۆژدا هەنگاوی باشی ناوە لە گەڕانەوەی شکۆ و ناوبانگی ئەمەریکا لەڕووی سیاسەتی دەرەوە کە پێشتر ترەمپ زیانی گەورەی بەو ناوبانگە گەیاندبوو، بایدن جارێکی دیکە دەسەڵاتی ئیدارەدانی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا".

 

 ئەوەشخراوەتەروو "بایدن بەڵێنەکانی لە کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی  لە ئەفغانستان بردووەتە سەر و وادەی کشانەوەی ئەو هێزانەی دیاریکردووە کە دەبێت لە 11 ئەیلولی داهاتوودا بچێتە بواری جێبەحێکردنەوە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە "لە ئێستادا بایدن پلانی هەیە لوتکی هێزە دیموکراتییەکانی جیهان لە وڵاتەکەی ئەنجام بدات بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەموو جیهاندا، هەروەها قەدەغەکردنی گەشتی هاوڵاتیانی بەشێکی زۆر لە وڵاتە موسڵمانەکانی بۆ ئەمەریکا هەڵوەشاندووەتەوە".