گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤ قوربانیانى دوو ساڵى تیرۆر لەعێراق ئاشکرا دەکات 

2021.04.28 - 22:44
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤ قوربانیانى دوو ساڵى تیرۆر لەعێراق ئاشکرا دەکات 

ناس کورد- 

كۆمسيۆنى مافەكانى مرۆڤى عێراق ئاشكرايكرد، قوربانیانى دوو ساڵى رابردووى تیرۆر لە عێراق زۆر بەرزە و ئەوەش پێويستى بە چارەسەرى ڕاستەقينە هەيە و پێويستە ستراتيژييە باوەكان بگۆڕدرێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى بەيانى ئەندامى كۆمسيۆنى مافەكانى مرۆڤ لە عێراق (28ى نيسانى 2021) لە لێدوانێكى تايبەتدا بە "ناس"ى وت، تيرۆر دووبارە گەڕاوەتەوە بۆ لێدانى ئەو پارێزگايانەى كە پێشتر ناوەندى كردەوەكانى بوو، ئێستاش بەشێوەيەك خەريكە ڕۆژ نامێنێت بەبێ كردەوەيەكى تيرۆرستى نوێ تێپەڕێت، دوو ساڵى ڕابردوو ئامارى تيرۆر زۆر بەرز بووە.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، ژمارەى قوربانيانى تيرۆر ساڵانە 600 كەس زياترە، ئەو ژمارەيەش 4% بۆ 5%ى لە عێراقدايە، ئەوەش بەهۆى كردەوە تيرۆرستيەكان و ئەو ڕێژەيەش زۆر بەرزە و پێويستى بە چارەسەرى ڕاستەقينە هەيە.

 

بەيانى لە بەشێكى ترى قسەكانيدا وتى، دۆزينەوەى چارەسەرى ڕاستەقينە بۆ بەرەنگاربونەوەى تيرۆر، خۆى لەوەدا دەبينێتەوە كە پشت بە ڕێوشوێنە نێودەوڵەتيەكان ببەسترێت و ئەو ستراتيژييە باوانە بگۆڕدرێن كە كاريان پێ دەكرێت.

 

ئەوەشى ئاشكراكرد، ستراتيژى نێودەوڵەتى بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر باس لە 4 بنەماى سەرەكى دەكات، ئەوانيش چارەسەركردنى ئەو بارودۆخەى كە هۆكارە بۆ بڵاوبونەوەى، ڕێگەگرتن لە توندڕەويى و بەرەنگاربونەوەى، بنيادنانى تواناكانى دەوڵەت و ڕێزگرتنى مافەكانى مرۆڤ.

 

ئەندامەكەى كۆمسيۆنى مافەكانى مرۆڤى عێراق جەختيلەوەشكردوەوە، مسۆگەركردنى ڕێزگرتنى مافەكانى مرۆڤ و سەروەرى ياسا دوو بنەماى سەرەكى بەرەنگاربونەوەى تيرۆرن، بەڵام تەنها بەشێكى زۆر كەمى ئەو بڕگانە بەديهێنراون، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى عێراق زيانێكى زۆرى كردووە بەهۆى تيرۆرەوە و پارەيەكى زۆر لەو بوارەدا خەرج كراوە.