گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمانتارێك لە گۆڕان جیابوویەوە و بەسەربەخۆ كاندید دەبێت

2021.04.28 - 22:25
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێك لە گۆڕان جیابوویەوە و بەسەربەخۆ كاندید دەبێت

ناس کورد-

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان لەبەغدا بەشێوەی سەربەخۆ خۆی كاندید دەكات بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە و لە دوو ڕۆژی داهاتووشدا بریارە مشتومڕی لیست و پاڵێوراوی سەرجەم لایەنەكان یەكلایی بكرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی زانیارییەكانی "ناس كورد"، غالب محەمەد، پەرلەمانتاری خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران، بە كاندیدی سەربەخۆ خۆی كاندید دەكات بۆ هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی 10 ئۆكتۆبەری 2021 و بزوتنەوەی گۆڕانیش سەرقاڵی دوا هەنگاوەكانی ئامادەكردنی لیستی پاڵێوراوەكانی بزووتنەوەكەیە لەبازنەكانی هەرێمی كوردستان.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن بڵاویكردووەتەوە تا 25 نیسان ژمارەی ئەو پاڵێوراوانەی كە بە لیستی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن دەكەن لە هەرێمی كوردستان 16 كاندیدن و لەسەر ئاستی عێراقیش تا ئێستا ژمارەی كاندیدانی حیزبی و كاندیدانی سەربەخۆ نزیكن لەیەكترەوە.

 

لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا عێراق دابەشكراوە بۆ 83 بازنەی هەڵبژاردن و خۆ پاڵاوتن بەشێوەی لیست و بەشێوەی تاك و سەربەخۆش رێگەی پێدراوە، دوا وادەش بۆ تۆماركردنی كاندید و هاوپەیمانێتییەكان و نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیش لەلایەن كۆمسیۆنەوە بە كۆتایی مانگی نیسان دیاریی كراوە.