گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ڕونکردنەوەى وەزارەتى دارایى لەسەر لێدوانى پەرلەمانتارێکى یەکێتى

2021.04.28 - 22:05
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى وەزارەتى دارایى لەسەر لێدوانى پەرلەمانتارێکى یەکێتى

ناس کورد-

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان رونکردنەوەیەکى لەبارەى لێدوانى پەرلەمانتارێکى یەکێتى بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات "لامان سەیرە تۆمەتى ناڕەوا و ناڕاست دەبەخشێتە وەزارەت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتى گشتى گومرگ سەر بە وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان (28ى نیسانى 2021) لە رونکردنەوەیەکدا وەڵامى بڵاوکراوەیەکى کاروان گەزنەیى، پەرلەمانتارى یەکێتى دەداتەوە و لەبارەى لێخۆشبوونى گومرگى بۆ دوو کۆمپانیاى هێنانى شیش و بەردى پوکە دەڵێت "لامان سەیرە تۆمە‌تی نا ڕە‌وا و ناراست دە‌بە‌خشێتە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و بێ ئە‌وە‌ی  ناوی ئە‌و دوو كۆمپانیایە‌ بھێنێت!.".

 

هاوکات ئاماژە بەوە دەکەن "ئەم بابەتە جگە لە چەواشەكاری و تۆمەتی بێ بنەما هیچ ڕاستییەكی تێدا نییە".

 

ڕوونكردنەوەیەك لە بەڕێوبەرایەتی گشتی گومركە‌‌وە‌*

 

  پەرلەمانتار كاروان گەزنەیی لە‌پە‌یجی تایبە‌تی خۆی، لە‌نووسینێكدا ڕاگەیاندووە كە؛ لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران لێخۆشبوونی گومركی بۆ دوو كۆمپانیایی هێنانی شیش و بەردی پوكە كراوە. لامان سەیرە تۆمە‌تی نا ڕە‌وا و ناراست دە‌بە‌خشێتە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و بێ ئە‌وە‌ی  ناوی ئە‌و دوو كۆمپانیایە‌ بھێنێت!.

 

سە‌رە‌تا‌ ئێمە‌ بۆ هەموولایەكی ڕووندە‌كە‌ینە‌وە‌ كە ئەم بابەتە جگە لە چەواشەكاری و تۆمەتی بێ بنەما هیچ ڕاستییەكی تێدا نییە. ئینجا بۆ زانیاری ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە بە‌ڕێزە‌‌ و ھە‌موولایە‌ك؛ سەرجەم لێخۆشبوونە گومركییەكان كە‌ كراوون بە پێی یاسا كارپێكراوەكانی وەك (یاسای گومركی و وەبەرهێنان، پیشەسازی و ڕێكەوتننامە نێودەوڵەتییەكان) ئەنجام دەدرێن.

 

هەموو ئەو لێخۆشبوونانەش بە نوسراوی فەرمی دەكرێن و  بە‌ڕێكاری یاسایی تە‌واو ئە‌نجام دە‌درێن و وەزارەتی دارایی و ئابوری جێبەجێكاری یاسا كارپێكراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە. ھە‌ر بۆیەش‌ نە‌دە‌بوو ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە‌ تۆمە‌تی بێ بنە‌ما ئاڕاستە‌ی وە‌زارە‌تمان بكات.

 

سە‌یریش ئە‌وە‌یە‌ كە‌ پە‌رلە‌مانتار ھە‌بێت قسە‌ لە‌سە‌ر بابتێك بكات بێ ئە‌وە‌ی زانیاری لە‌سە‌ر ھە‌بێت.

بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی گشتی گومرك

٢٨ی نیسانی ٢٠٢١