گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سایتێكی توركی: دەیان نەیاری توركیا لە كوردستان دەستگیركراون

2021.04.28 - 21:52
App store icon Play store icon Play store icon
سایتێكی توركی: دەیان نەیاری توركیا لە كوردستان دەستگیركراون

ناس کورد-

ماڵپەڕێكی ئۆپۆزسیۆنی ئاكپارتی بڵاویكردەوە كە لەكوردستان دەیان لایەنگری پارتی كرێكاران و نەیاری دەسەڵاتدارانی توركیا بەهۆی ناڕەزایەتییەكانیانەوە دەستگیركراون و هەندێك لەوانەش لە سلێمانی دەستبەسەرن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی ahvalnews توركی كە ئۆپۆزسیۆنی حكومەتی ئاكپارتییە، لە راپۆرتێكدا (28 نیسانی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی، بڵاویكردەوە، شەوی 25 ئەم مانگە 54 كەس لەهەرێمی كوردستان دەستگیركراون بەهۆی پلاندانان بۆ رێكخستنی خۆپیشاندان دژی چالاكییە سەربازییەكانی توركیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستان.

 

ماڵپەڕەكە كە زانیاری لەسەرچاوەكانی پارتی كرێكاران وەرگرتووە، باس لەوە دەكات لەناو گیراوەكاندا 9 ژن و خەڵكانی ڕۆژنامەوان هەن و لەكاتی خۆپیشاندانەكانیشدا دژ بە لەشكركێشی توركیا، چالاكەكان دووچاری لێدان و بێڕیزیكردن و ئازاردانی جەستەیی دەبنەوە.

 

هەر ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان بە ماڵپەڕەكە راگەیاندووە هەندێك لەگیراوەكان لە زیندانەكانی سلێمانیدان.

 

ماوەی 25 ساڵە كۆماری توركیا دەوروبەری 10 بنكەی سەربازیی لەهەریمی كوردستان هەیە بەپاساوی پاكتاوی پەكەكە و بەمدواییانەش زنجیرەیەك هەڵمەتی سەربازی لەناو خاكی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە.