گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێکۆڵەرەوانی دادوەری داواى کۆتایهێنان بە لێبڕینى موچە دەکەن 

2021.04.28 - 21:10
App store icon Play store icon Play store icon
لێکۆڵەرەوانی دادوەری داواى کۆتایهێنان بە لێبڕینى موچە دەکەن 

ناس کورد-

131 لێکۆڵەرەوانی دادوەری دادگاکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی چەند خاڵێکەوە داواکاری خۆیان بۆ حکومەتی هەرێم ئاشکرا دەکەن و پشتیوانی لەداواکاری دادوەرانیش دەکەن بۆ  کۆتایهێنان بە لێبڕینی موچە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

131 لێکۆڵەرەوەی دادوەری دادگاکانی هەرێمی کوردستان (28ى نیسانى 2021) لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە، وێڕای پشتیوانی خۆمان بۆ بەیاننامەی دادوەرانی کوردستان لە ڕۆژی 26ی نیسان کە باس لە داوای ڕەوای فەرمانبەرانی کوردستان لەوانەش لێکۆڵەرەوانی دادوەری دەکات، جەخت لەسەر داواکاری خۆمان دەکەینەوە.

 

لێکۆڵەرەوانی دادوەری دواکارییەکانیان بەمجۆرە ئاشکرا کردووە، نەهێشتنی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران کە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە، گەڕانەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران کە چەندین ساڵە ڕاگیراوە و هەروەها جێبەجێکردنی یاسای ماف و ئیمتیازاتی لێکۆڵەرەوانی دادوەری ژمارە 17ی ساڵی 2013 کە ئینفازی یاسای ئیمتیازاتی لێکۆڵەرانی دادوەری ژمارە 80ی ساڵی 2021ی ئیتحادییە.

 

پێشتر یەکێتی دادوەرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی بڕیاری حکومەت بە لێبڕینی موچە، سەرجەم دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی بەدۆخ و گوزەرانێکی سەختدا تێپەڕدەبن، بۆیە داوای پێداچونەوەیان کرد بەبڕیاری لێبڕینی موچەو دادوەران هاوشێوەی پلە تایبەتییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا نەکرێت.