گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دارايى پەرلەمان: سەرجەم ئەو گرێبەستانەى 5 ساڵ خزمەتيان هەيە جێگير دەكرێن

2021.04.28 - 19:54
App store icon Play store icon Play store icon
دارايى پەرلەمان: سەرجەم ئەو گرێبەستانەى 5 ساڵ خزمەتيان هەيە جێگير دەكرێن

ناس کورد- 

ئەندامێكى ليژنەى دارايى پەرلەمانى عێراق ئاشكراى كرد، سەرجەم ئەوانەى گرێبەستن و 5 ساڵ خزمەتيان هەيە، جێگير دەكرێن و دامەزراندنى هەميشەيى دەيانگرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد شەبەكى، ئەندامى ليژنەى دارايى پەرلەمانى عێراق (28ى نيسانى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى وت، لە چوارچێوەى پرۆژە ياساى بودجەى 2021دا پەرلەمان دەنگى لەسەر ئەوەدا كە سەرجەم ئەو گرێبەستانەى 5 ساڵ خزمەتيان هەيە، جێگير بكرێن و دابمەزرێنرێن.

 

ڕونيشيكردەوە، لەسەرەتادا گرێبەستەكانى وەزارەتى كارەباى دەگرتەوە كە 10 ساڵ خزمەتيان هەيە، دواتر ئەوانەشى 7 ساڵ خزمەتيان هەيە و لە كۆتايشدا ڕێكکەوتن لەسەر ئەوە كرا، سەرجەم ئەوانەى 5 ساڵ و زياتر خزمەتيان هەيە جێگير بكرێن.

 

ئەندامەكەى ليژنەى دارايى پەرلەمانى عێراق جەختيلەوەشكردەوە، پەرلەمان تەنها نەچووە بۆ بڕيارى 315 "تايبەت بە گۆڕينى گرێبەستەكان بۆ دامەزراندنى هەميشەيى" بۆ ئەوەى جێبەجێ بكرێت، بەڵكو كارى كردووە بۆ ئەوەى هەموان بگرێتەوە و سەرجەم ئەوانە جێگير بكرێن كە 5 ساڵە بە گرێبەست خزمەتيان هەيە.